حەقیقەتی بێ لێکدانەوە وەک تەسلیم بوونی فەلسەفی


حەقیقەتی بێ لێکدانەوە وەک تەسلیم بوونی فەلسەفی


هەندێ فەیلەسوف بۆ ڕزگاربوونیان لە زنجیرەی بێکۆتای لێکدانەوەکان هانا بۆ لای شتێک ئەبەن کە پێی ئەوترێت حەقیقەتی بێ لێکدانەوە Brute facts.

حەقیقەتی بێ لێکدانەوە بریتیە لەو شتەی کە هیچ لێکدانەوەیەکی نییە، بۆ نمونە گەردوون، بەپێی هەندێک گەر بپرسین بۆچی گەردوون هەیە ئەڵێن هەیە و تەواو هیچ لێکدانەوەیەکی نییە.

جا ئایا کێشەی ئەم تێڕوانینە چییە؟

1. ئەم تێڕوانینە پێچەوانەی بنەمای PSR ە، کە تا ڕادەیەکی زۆر لە بنەمای هۆکارێتی ئەچێت، بەڵام جیاوازە لێی و دەڵێت هەموو شتێک لێکدانەوەیەکی هەیە، جا ئەو شتە یان لێکدانەوەکەی ناوەکییە بۆ نمونە خودا کە واجبە و واجبێتیەکەی پەیوەستە بە سروشتیەوە، یان لێکدانەوەکەی دەرەکییە بۆ نمونە گەردوون کە مەرجدار و بەندبووە و بەندە لەسەر زاتێکی واجب. ئەم بنەمایە ئەزموونی بەردەوامیش پشتگیری دەکات، بەڵام حەقیقەتی بێ لێکدانەوە پێچەوانەیەتی، پێچەوانەی ئەزموونی بەردەواممانە، هەموو شتێکی ڕۆژانەمان لێکدانەوەیەکی هەیە، یان لە زانستە سروشتیەکان کاتێک شیکاری ڕووداوێکی مێژووی زەویی ئەکەین ئیلا بەدوای لێکدانەوە ئەگەڕێین نەک بڵێین تەواو هەروا ڕوویداوە و تەواو.

2. پێچەوانەی یەکێتیە - unity، بۆ نمونە ئەگەر گەردوون حەقیقەتێکی بێ لێکدانەوە بێت، ئەوا شتی تریش هەیە کە دیسان لە وەڵامدا ئەبێت بڵێین حەقیقەتی بێ لێکدانەوەن، بۆ نمونە یاساکانی بیرکاری و لۆجیک، و هتد. لێرەدا هەموو حەقیقەتە بێ لێکدانەوەیە دروست ئەبێت و ناتوانن پەیوەندیەکی یەکگرتوویان هەبێت.

3. دووچاری زنجیرەی بێکۆتامان دەکات، بپرسین فڵان شت بۆ هەیە، دەڵێت هەیە بێ لێکدانەوە، شتێکی تر بۆ هەیە دەڵێت هەیە بێ لێکدانەوە و بەو شێوەیە زنجیرەکە دەڕوات، بێ گەشتن بەلێکدانەوەیەکی بنچینەیی. بۆ نمونە بۆ یاساکانی لۆجیک هەن؟ هەن و تەواو. بۆ یاساکانی بیرکاری هەن؟ هەن و تەواو. بۆ گەردوون بەوان کاردەکات؟ کاردەکات و تەواو؟ بۆچی یاساکانی لۆجیک و بیرکاری لە هەموو جیهانێکی ڕێتێچوودا کارئەکەن بەجێگیری؟ کارئەکەن و تەواو.
هەر بۆیە دووچاری زنجیرەی بێکۆتا ئەبین.

4. تەسلیم بوونی فەلسەفییە، تەنها هەڵدێ و ناڵێت فڵانە شت بۆچی بەو شێوەیە، و مەعناش نادات بەدەستەوە. بڵێین بۆچی گەردوون هەیە، دەڵێن هەیە و تەواو، بەڵام بۆچی هەیە و تەواو؟ هیچ وەڵامێکیان نییە.


تب: بنەمای هەبوونی لێکدانەوەی پێویست PSR لەگەڵ هۆکارێتی سەرەڕای لێکچوونیان ئەوا جیاوازن، ئەم بنەمایە دەڵێت هەموو شتێک لێکدانەوەیەکی هەیە، بەڵام بنەمای هۆکارێتی ئەڵێت هەر شتێک دەستپێکی هەبێت هۆکاری هەیە، یان هەر شتێک بەندبووبێت هۆکاری هەیە.
بۆ بەرگریەکی بەهێز لەم بنەمایە بڕوانە:
Pruss, Alexander R. (2006). The Principle of Sufficient Reason: A Reassessment. New York: Cambridge University Press.

بۆ بابەتی هۆکارێتیش سوود ببینە لەم باسانە:

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا