شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology)
شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology)
ئایا مەعریفەناسی بەسروشتی دەکرێت؟ بە دەربڕینێکی تر، ئایا دەبێت زانستە سروشتیەکان مەیدانی مەعریفەناسی ئاراستەبکەن؟
وەڵامەکە لای هەندێ فەیلەسوف بەڵێیە لەوانە فەیلەسوفی کۆچکردوو ویلاد کواین بوو، کە پێی وابوو مەعریفەناسی کلاسیکی و دێرین کێشەدارە و لەبری ئەوە پێویستمان بە مەعریفەناسیەکی نوێیە کە بەندبێت لەسەر زانستە سروشتییەکان.
فکرەی ئەساسی ئەم تێڕوانینە بریتیە لەوەی مەعریفەناسی نابێت پشت ببەستێت بە بنەما ئەقڵیەکان و تێفکرینی پێشبینانە (a priori) بەڵکو هەروەکو کواین دەڵێت دەبێت مەعریفەناسی ببێتە بەشێک لە زانستی سایکۆلۆجی و بایۆلۆجی.
واتا لەم تێڕوانینەدا ئێمە خاڵی دەستپێک و زەمینەمان نییە بۆ دەستپێکی مەعریفە، بەڵکو هەر ڕاستەوخۆ لەگەشتی زانستیمان بەردەوام ئەبین.
وە بەتایبەت لای کواین ئەوەی گرنگە بریتیە لە گونجاوی باوەڕەکانمان لەگەڵ یەکتر واتا coherentism. جا هەر بۆیە هەموو باوەڕەکانمان قابیلی پێداچوونەوەن بە بنەما ئەقڵی و لۆجیکیەکانیشەوە لەژێر سێبەری گەشەی زانستی.
جا ئێستا ئەم تێڕوانینە دووچار چەند بەرهەڵستیەکی بەهێز بووەتەوە بەم شێوەی خوارەوە:
1. بنەما ئەقڵیەکان و پێشبین شتانێک نین بتوانین دەستبەرداریان بین، بۆ نمونە یاسای کۆنەبوونەوەی دژبەیەکی. ئەگەر بێتو ڕەتی بکەینەوە ئەوا خودی تێڕوانینی مەعریفەناسی بەسروشتیکراو دەبێتە تێڕوانینێکی خۆبەهەڵەخەرەوە.
2. زانست باس لەوە ناکات مەعریفە دەبێت (ought) چۆن بەرهەم بێت، بەڵکو تەنها وەسف دەکات شتەکان چۆن کاردەکەن و دەڕۆن.
بەڵام مەیدانی مەعریفەناسی سروشتێکی (Normative)انەی هەیە، و دەپرسێت چۆن باوەڕێک پاساودارە نەک شتەکان چۆنن.
3. دووچاری لێکدانەوەی بازنەیی دەبین، ئەگەر زانست تاکە ڕێگا بێت بۆ شکڵدان بە مەعریفەناسی ئەوا خودی زانست چی لێکی دەداتەوە؟
4. ئەگەر دوو بیردۆز لەڕووی لێکدانەوەی داتاوە یەکسان بن، ئەوا چۆن بڕیار بدەین کامیان نزیکترن لەڕاستی بەبێ هەندێ پێوەری فەلسەفی (وەکو سادەیی و جوانی)؟
5. تێڕوانینی گونجاوگەرایی (coherentism) تێڕوانینێکی هەڵەیە بڕوانە ئێرە:
بیردۆزەکانی حەقیقەت و بەهێزی بیردۆزی موتابەقە.
هەر بۆیە دروستە ئارگومێنتێک لەدژی ئەم تێڕوانینە بەم شێوە دەرببڕین:
1. ئەگەر مەعریفە تەنها لە زانستەوە بێت، ئەوا بنەمای ئەقڵی و یاسای لۆجیکی بەهای نەگۆڕیان نامێنێت.
2. ئەگەر بنەمای ئەقڵی و یاسای لۆجیکی بەهای نەگۆڕیان نەبێت، ئەوا تەواوی مەعریفە دەڕوخێت چونکە تەواوی مەعریفە پێشگریمانەیان دەکات.
3. کەواتە ڕاست نییە تەواوی مەعریفە لە زانستەوە دێت بەڵکو خودی زانست بەندە لەسەر زەمینی نازانستی وەکو بنەما ئەقڵیەکان و یاسا لۆجیکیەکان.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم باسە:
Jack Crumley’s An Introduction to Epistemology strikes

Comments
Post a Comment