Posts

لەبارەی سزایی هەتاهەتای پاشەڕۆژ

Image
لەبارەی سزایی هەتاهەتای پاشەڕۆژ ئیمامی ماتوریدی لە کتێبی تەوحیددا دەفەرمووێت: کوفر ئەوپەڕی سەرپێچیکردنە لەدژی خودا و جا بۆیە سزاکەشی هاوتایەتی. باوەڕ بریتیە لە تەسدیق کردنی ئەوەی هەتاهەتای و بێکۆتایە (مەبەست خودایە) و کوفریش بریتیە لە ئینکاری کردنی ئەوەی هەتاهەتایی و بێکۆتایە. پاداشتی هەردووکیشیان چ باوەڕ یان کوفر بەو پێیەیە. جا لەبەر ئەم هۆکارە، غەیری کوفر ئەکرێ شایستەی لێخۆشبوونی خوا بێت چونکە غەیری کوفر ڕەتکردنەوەی ئەوەی تێدانییە کە بێکۆتایە. فەیلەسوفی ئیسلامی سەردەمیش سەفەروک چۆزری پاش ئاماژە دان بەچەن خاڵ، دەڵێت: لای ئیمامی ماتوریدی حیکمەت بریتیە لەوەی شتێک لە شوێنی گونجاوی خۆی دابنێیت. جا سزانەدانی کوفر بە هاوتای خۆی و لێخۆشبوون لێی ئەبێتە لێخۆشبوونێکی ناگونجاو، چونکە کوفر بریتیە لە ڕەتکردنەوەی تەواوی خودا، کوفر بریتیە لە ڕەتکردنەوەیەکی بەویستانەی ئەو زاتەی تاکە حەقیقەتە و لەبەر ئەمە شتێک نییە شایستەی لێخۆشبوون بێت. پاشان ئیمامی ماتوریدی بە شێوەیەکی لە شێوەکان بنەمای یەکسانی equivalence principle بەکاردێنێت کە بریتیە لە تاوانی سنوردار، سزای سنوردار دەهێننە پێش. ئەگەر ئاوها بێت، ئ...

کێشەی خراپە لە تێڕوانینی ئیبن سینا

Image
کێشەی خراپە لە تێڕوانینی ئیبن سینا ئیبن سینا خراپەی بە کاری خودا داناوە بەو مانایەی کە بەرهەمی پرۆسەی خەلقە، واتا مادام خودا دەزانێت چی دروست دەکات و مادامیش خراپە لەناو مەخلوقاتە ئەوا خودا دروستکەری خراپەیە. ئیبن سینا وەک باوەڕدارێک بە فەلسەفەی نیۆپلاتۆنیزم یاخوود ئەفلاتونیەتی نوێ، پێی وابوو کە خراپە بوونێکی ئیجابیانەی نییە بەڵکو بوونێکی نەرێنی هەیە لە بووندا. بوونێکی نەرێنی واتا نەبوون یان لە دەستدانی هەندێ شت کە سروشتی شتەکە خۆی هەیبێت ئەو شتە، جا واتای ئەوەیە هەموو نەبوونێک خراپە نییە کە لە شتێکدا ئامادەیی نەبێت، ڕەنگە نمونەیەک باشتر ڕوونی بکاتەوە، بەردێک ئاساییە کە چاوی نەبێت، نەبوونی چاو بریتی نییە لە خراپە، بەڵکو ئەکرێت بڵێین نەبوونی چاو لە زیندەوەرێکی وەک مرۆڤ خراپەیە. وە خراپە بەشێوەیەکی بنچینەیی لای ئیبن سینا بەهۆی ماددەوەیە. جیهان خاوەنی تایبەتمەندی گۆڕانە، گۆڕانیش شتەکان تووشی نەبوونی دەکات. کاتێک ماددە دەبێت بە شتێک بەڵام بە تەواوی نا، ئەوا بەرهەمەکەی بریتی دەبێت لە خراپە. وتەکەی کێنث سیسکن گونجاوە ئاماژەی پێبدرێت کە دەڵێت خودا وەکو پزیشکی جەڕاحە، جەوهەری جەڕاح ئەوەیە چارە...

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

Image
عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی لای پۆلیماث و دینناس و موتەکەلیمی ئەشعەری فەخرەدینی ڕازی، زەمینەی وەحی بریتیە لە عەقڵ، جا لەم نوسینەدا بەکورتی باس لەو هۆکارانە دەکەم کە بۆچی لای ئەشاعیرە بەگشتی و لای ڕازی بەتایبەت، عەقڵ زەمینەی وەحییە. لای ڕازی عەقڵ بریتیە لەو کەرستەی کە ئێمە تێدەگەین پێی لە وەحی، بە مانایەکی تر عەقڵ ڕەچەڵەکی تێگەیشتنە لە نەقڵ، بەشێوەیەک کە گومانخستنە سەر ئەو کەرستە کە عەقڵە، ڕاستەوخۆ گومان خستنە سەر وەحی و نەقڵە. بەڵام بۆچی وا بیربکەینەوە؟  ڕازی دوو هۆکاری گرنگمان پێدەدات، ئەوانیش بریتین لە بوونی خودا و بەڵگەی پەیامبەرێتی. بێگومان وەحی و نەقڵ بۆ ئەوەی بیچەسپێنین سەرەتا پێویستمان بەوەیە بوونی خودا پشان بدەین لەڕێی ئارگومێنتی عەقڵی و فەلسەفی rational proofs، پاشان دیسانەوە بە عەقڵ بەڵگەکانی پەیامبەرێتی پێشکەش بکەین و شیکار بکەین. ئەگەر ئەم دوو هەنگاوە ئەنجام درا ئەوسا ئاسان وەحی و نەقڵ قبوڵ دەکرێت. خۆ ئەگەر کەسێک بڵێت لە ڕێی وەحی و نەقڵەوە ڕاستێتی خودا و پەیامبەرێتی پەیامبەر د.خ پشان دەدەین، ئەوا ڕازی وەڵام دەداتەوە کە ئەمە تووشی بە هەڵەداچوونەوەی خولیمان ...

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

Image
  بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک لە ئەمڕۆدا کە زانستگەرایی زاڵە بەسەر ڕۆشنبیریەتی زۆربەی کەسەکان، بەشێکیان توشی ئەفسانەیەک بوون بەوەی زانست و بەتایبەت کوانتەم میکانیک، پێچەوانەی بنەما بنچینەییەکانی لۆجیکن.  بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک کە پێشیان دەوترێ Laws of thought مشتومڕێک هەیە کە ژمارەیان چەندە بەڵام بە لایەنی کەم ئەم سیانەی ئاماژەیان پێ دەدەم گومانی تیا نییە بنەمای بنچینەیی لۆجیکن. هەموو مەعریفەت و زانیاری مرۆیی چ لە ئاستێکی تەکنیکی فەلسەفی و زانستیدا بێت چ لە ئاستی ئیشی ڕۆژانەی خەڵکیدا بێت، بەندن لەسەر ئەم بنەما بنچینەییە لۆجییکیانە. سێ بنەماکەش بریتین لە: 1.  یاسای نەبوونی دژبەیەکی law of contradiction کە دوو دژ بەیەک کۆنابنەوە بەیەکەوە. بۆ نمونە شتێک موستەحیلە ڕاست و هەڵەبێت لە یەک کاتدا. بە زمانی هێمایی ~ (p • ~p). 2. یاسای نەبوونی نێوەند law of excluded middle کە شتێک یان ا یان ا نییە. واتا نێوەندێک نییە بەڵکو یان ا یان ا نییە. بەزمانی هێمایی p V ~p. 3. یاسای ناسنامە principle of identity کە بریتیە لەوەی شتێک خۆیەتی، بۆ نمونە قەڵەمی شینە، قەڵەمی شینە....

ڕبوبیەت و ئارگومێنتی مەرجدارێتی وەک بەرهەڵستی

Image
ڕبوبیەت و ئارگومێنتی مەرجدارێتی وەک بەرهەڵستی ڕبوبیەت یاخوود Deism، ئاسان نییە پێناسە کردنی کە چ تێڕوانینێکە بۆ بوون، بەشێوەک کە هەندێ توێژەر پێیان وایە هەڵەیە لە یەک گروپدا ڕبوبیەکان کۆبکرێنەوە جا نەبوونی یەک پێناسەیەکی ڕوون ئەبێت لە خەیاڵدا بێت هەمیشە بەڵام ئەکرێت بەلایەنی کەم بەم شێوە پێناسەی بکەین: ئەو باوەڕەیە کە خودایەک گەردوونی دروستکردووە و پاشان دەستبەرداری بووە. ڕبوبیەت دائەنێ بەوەی خودایەک هەبێت بەڵام پێی وایە وەحی و ئاین و موعجیزە هەڵەیە. وە پێی وایە گەشەسەندنی ژیان و ڕووداوەکانی گەردوون شتانێکی سەربەخۆن کە خودا دەستبەرداریان بووە.  جا ڕبوبیەت ئەکرێت لە چەند ڕێگایەکی جیاوازەوە تووشی بەرهەڵستی بکرێت لەوانە: 1. تەحەددی لە ئیلحادەوە کە ئینکاری بوونی خودا دەکرێت. 2. تەحەددی لە حیکمەتی ئیلاهیەوە. 3. تەحەددی لە بابەتی ئەخلاقەوە. 4. تەحەددی لە ئارگومێنتەکانی دیزاینی زیرەک لە جیهانی بایۆلۆجیدا. 5. تەحەددی لە موعجیزە و پەیامی ئاینیەوە. 6. تەحەددی لە ئارگومێنتی مەرجدارێتیەوە. بێگومان ئەکرێت لە ڕێگای تریشەوە ڕبوبیەت تووشی بەرهەڵستی و لاوازی بکرێت، بەڵام لە نوسینەدا وەکو ناساندنێک ...

ئارگومێنتی ئۆنتۆلۆژی چارلس تالیافیرۆ بۆ بوونی خودا بە شێوەیەکی سادە

Image
ئارگومێنتی ئۆنتۆلۆژی چارلس تالیافیرۆ بۆ بوونی خودا بە شێوەیەکی سادە چارلس تالیافیرۆی فەیلەسوفی ئاین بەم شێوە ئارگومێنتەکەی ئانسلێم پێشکەش دەکاتەوە: 1. خودا یان بەپێویستی بوونی هەیە یان بوونی موستەحیلە. بوونی پێویست واتا شتێک بەناچاری بەشێوەیەکی دیاریکراو بێت، بۆ نمونە یەک کۆ یەک دەکاتە دوو، ئەم وەڵامە بەپێویستی یان بەناچاری وایە. خوداش بوونێکە کە ئەگەر هەبێت دەبێت بەپێویستی هەبێت نەوەکو بوونێکی مەرجدار یان بونلواو بێت یانیش ئەوەتا موستەحیلە بوونی وەکو چوارگۆشەیەکی بازنەیی. 2. بوونی خودا ڕێتێچووە. گەرچی بەرهەڵستی پێشکەش کراوە کە بیرۆکەی خودا دژبەیەکی تێدایە، چارلس تالیافیرۆ دەڵێت هیچ یەکێکیان سەرکەوتوو نەبووە لەوەی پشانی بدات کە بوونی خودا موستەحیلە. بۆ نمونە بوونی خودا شتێکی نالۆجیکی نییە ئەمەش واتای ئەوەیە ڕێی تێدەچێت بوونی هەبێت. 3. بوونی خودا موستەحیل نییە. لەو دوو پێشەکیەوە دەگەین بەوەی بوونی خودا موستەحیل نییە. 4. بوونی خودا پێویستە. ئەگەر بوونی خودا موستەحیل نەبێت، ئەوا بوونی پێویستە چونکە تەنها ئەو دوو هەڵبژاردەمان هەیە. 5. کەوابوو خودا بوونی هەیە. ئەگەر پێشەکییەکانی 1 بۆ 4 ڕاست...

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

Image
  کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام ئارگومێنتی گەردوونی کەلام یەکێکە لەو ئارگومێنتە کلاسیکییانەی بوونی خودا کە تا ئەمڕۆش بەکاردێت و مشتومڕی لەسەرە لەنێو دیبەیت و ئەکادیمیا و فەلسەفەی ئایندا. ئارگومێنتەکە بەشێوەیەکی سادە بەم شێوەیە: 1. هەر شتێک دەست بکات بە دروست بوون، هۆکاری هەیە. 2. گەردوون دەستی کردووە بە دروست بوون. 3. ئەگەر گەردوون دەستی کردبێت بە دروست بوون، ئەوا هۆکاری هەیە. وە پاش شیکارێکی بیرۆکەی بۆ ئەو هۆکارە، ڕوون دەبێتەوە هۆکارەکە خودایە. بۆ هەر دوو پێشەکی یەکەم و دووەم ئارگومێنت پێشکەش کراون، بەڵام ئامانجی ئەم نوسینە بریتیە نییە لە بەرگری لە پێشەکییەکان جا بۆیە ئاماژەیان پێ نادەم و لەسەریان ناڕۆم بەڵام ئەتوانیت سوود لە دوو سەرچاوەی یەکەم ببینیت کە لەخوارەوە دامناون. لە مێژووی فەلسەفە و دینناسی ئیسلامیدا، گفتوگۆیەکی چڕ بەدرێژای سەدەکان کراوە لەسەر ئەوەی ئاخۆ گەردوون سەرەتای هەیە یان نا، وە لەوەش گرنگتر پرسیاری ویستی ئیلاهی وروژێنراوە لەبارەی دەستپێکی گەردوون، پرسیارەکەش ئەمەیە ئەگەر خودا ئەزەلییە و گەردوون سەرەتای ڕەهای هەیە، ئەوا بۆ گەردوون لەو کاتە دەستی پ...