وەڵامی گومانی لەتبوونی مانگ لە قورئاندا



وەڵامی گومانی لەتبوونی مانگ لە قورئاندا


لەتبوونی مانگ لە پێش هیجرەت بۆ مەدینە کە موعجیزەیەکی پەیامبەری خوایە (د.خ) ڕووبەڕووی سێ جۆر بەرهەڵستی باو بووەتەوە، بەم شێوەی خوارەوە:
1. تەنها سەرچاوەی ئیسلامی دەڵێن مانگ لەتبووە و کەسی تر نەیدیوە.
2. لەڕووی زانستیەوە ئەگەر مانگ لەتبێت ئەوا زەوی دووچاری کێشە دەبێت.
3. ناسا و دەزگاکانی بۆشای ئاسمان ناڵێن لەتبووە.

وەڵامی بەرهەڵستی یەکەم:

ئەم بەرهەڵستیە لە چەند خاڵێکدا وەڵام دەدرێتەوە، سەرەتا سەرچاوەی ئیسلامی کە لێرەدا فەرموودەکانن و ڕووداوەکە دەگوازنەوە بۆمان بەڵگەیە بەسەر هەموو کەسێکەوە باوەڕدار بێت یان نا، چونکە فەرموودەکان لەوپەڕی ئاستی بەهێزیدان و خەبەرێکی ڕاستگۆیانەن. وە ئەتوانن لێرەوە خوێنەربن بۆچی فەرموودەکان دەبنە بەڵگە.1

خاڵێکی تر، بۆچی دەبێت موعجیزەی لەتبوونی مانگ هەموو کەس بیبینێت؟ تەحەددیەکە لەلایەن کافرانی مەککەوە بۆ پەیامبەر بوو، پەیامبەریش وەڵامی تەحەدییەکەیانی دایەوە، بەڵام بپرسین بۆچی ئەبێت کەسانێکی دەرەوەی تەحەددیەکە بیبینن؟ پاشان بێگومان لەکاتی ڕووداوەکە بەشێکی زەوی ڕۆژ بووە و قورسە شتێکی وابینرابێت، لاکەی تریش خەڵکی ئاسای خۆ ئەگەر نەشخەوتبن ئەوا دانەنیشتوون سەیری مانگ بکەن وەکو ئەوەی پێشتر پێیان وترابێت و چاوەڕێیان کردبێت ئاخۆ لەت دەبێت یان نا.
ئەگەر هەندێکیش دیبێتیان ئەوا بەهۆی نائاسایبوونی ڕووداوەکە و لەبەر مەترسی دووچار بە وەهم وەهم دانە پاڵیان نەیانتوانیوە ئەسڵەن باسیشی بکەن چ جا ئەوەی ئەم بابەتە تۆماربکرێت، چونکە خەڵکی ڕووداوەکان ئەناسێنن و ئەگوازنەوە بەندبوو لەناو سیاقێکدا; بینینێکی لەپڕی دوور لە سیاق لە ئاسمان ئەگەری کەمە شایەنی باوەڕپێکردن، گواستنەوە و دۆکیمێنتکردن بێت، ئەوە باتۆمارکردنی هەر لێگەڕین.2

خاڵێکی تر ئەوەیە ئایا بەڕاست نەبینراوە ئەم بابەتە لای کەسانی تر؟ بابەتەکە بەلایەنی کەم ڕوون نییە و پێدەچێت بینرا بێت، بڕوانە ئەم ڤیدۆیە پەیوەست بە موسوڵمانبوونی پاشایەکی هیند بەهۆی ئەم ڕووداوەوە بەنازناوی چێرمان پیرومال (Cheraman perumal).3

2. بەپێی ئەم خاڵە ناکرێت مانگ لەتبووبێ چونکە کاریگەری خراپ دەکاتە سەر دۆخی زەوی. بەڵام ئەمە بەرهەڵستییەکی شکستخواردووەوە هەر لە بنەماکەیەوە چونکە ئەم ڕووداوە خارقی عادەیە و بەویست و قودرەتی خوا ئەنجام دراوە لەسەر دەستی پێغەمبەرێک هەر بۆیە دەشڵێین موعجیزە.
موعجیزەش گرنگ نییە ناتەبا بێت لەگەڵ باری ئاسای سروشتەوە کە زانستی سروشتی ئەکۆڵێتەوە لێی بەڵکو ئەوەی گرنگە تەبابوونە لەگەڵ ڕێتێچوونی لۆجیکی (Logical possibillity).4

3. دەوترێت ناسا و دەزگاکانی بۆشای ئاسمان ناڵێن مانگ لەتبووە.
لە وەڵامدا ئەڵێین هیچ ڕوون نییە بۆچی دەبێت ڕووداوێکی موعجیزەیی شوێنەواری سروشتی بەجێبێڵێت!
ئاساییە ناسا و ئەوانی تر وابڵێن چونکە موعجیزە بەهیچ شێوەیەک مەرج نییە تێیدا شوێنەوار بەجێبێڵێت، بۆ نمونە پێغەمبەر عیسا بەموعیجزە لە دایکبووە بەڵام هیچ شوێنەوارێکی نائاسایی لەجەستەیدا نەبووە و کە بینراوە لەلایەن خەڵکیەوە جیاوازێکی نەبووە لەگەڵ مرۆڤێکی ئاسایی.5

ئەوەی گرنگە لێرەدا هەواڵەکە خەبەرێکی سادقە و خەڵکی ناو سیاقەکە بینویانە و کافرانی قوڕەیشیش وتویانە سیحری کردووە لێمان ئەمەش دیسان دەلیلە کە کەرتبوونەکەیان دیوە، واتا ئینکاری ڕووداوەکەیان نەکردووە بەڵکو تەنها وتویانە سحری کردووە لێمان، هەر بۆیە قورئان پاش ئاماژە بە کەرتبوونی مانگ ئەو قسەیان نەقڵ ئەکات.

لێرەدا پرسیارێکیش ئەکەین، ئەگەر مانگ لەت نەبووبێت بۆچی قورئان بابەتێکی وائاماژە پێدەدات؟ مەگەر یەکسەر بێباوەڕان نەیاندەوت باشە ئەم درۆیە چیە لە قورئاندا کوا مانگ لەتبووە؟ ئایا نوسەری قورئان بۆچی ئەم مەترسیە دووچاری پەیامەکەی بکات؟

با ئەم پرسیارە باشتر ڕوون بکەمەوە، کافرانی قورەیش داوایان لە پەیامبەر کرد موعجیزە ئەنجامبدات، جا ئەگەر پەیامبەر لەسەر دەستی مانگ لەتنەبووبێ ئەوا نایەت لەقورئاندا بڵێت مانگ لەتبووە بەڵکو وەڵامێکی تری دەنوسی سەبارەت بە تەحەددی و داوای کافرانی قوڕەیش، چونکە ئەگەر مانگ لەتنەبوبێت و پەیامبەر ڕاستگۆ نەبوایە ئەوا هەرگیز نوسەری قورئان پەیامی خۆی دووچاری مەترسی نەئەکرد بە ئاماژەدان بە ئایەتێکی وا.

سەرچاوە و تێبینییەکان:
1. الادلة اليقينية علی حفظ السنة النبوية.
د. حاتم بن عارف بن ناصر الشريف.
2. Mohammad, E. (2022). The final prophet: Proof of the prophethood of Muhammad. Kube Publishing Ltd.
3. بینەری بن لە خولەکی 36 ەوە، گەرچی ڤیدۆکە بەتەواوی بینەر بن باشترە:
https://youtu.be/sAp03ujMy90?si=uk1PRCau7T5igcid
4. کاری خودا و بوراق لە تەرازووی مۆداڵتی.
5. Mohammad, E. (2022). The final prophet: Proof of the prophethood of Muhammad. Kube Publishing Ltd.

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا