بۆچی تێڕوانینی پانسایکیزم-panpsychism کێشەدارە؟
بۆچی تێڕوانینی پانسایکیزم-panpsychism کێشەدارە؟
لە فەلسەفەی ئەقڵدا بەپێی تێڕوانینێک کە پێی ئەوترێت - panpsychism هەموو گەردوون و هەموو شتێک هۆش و ئاگاییان هەیە.
واتا بەپێی ئەم تێڕوانینە ئەوە هەر ئێمەی مرۆڤ نین کە هۆشمان هەیە بەڵکو ئەتۆم بە ئەتۆم هۆشیان هەیە.1
وە ئەم تێڕوانینە تەواو پێچەوانەی تێڕوانینی لەخۆکۆڵکەرە-elminativism کە دەڵێت هۆش و ئاگایی بوونی نییە و هیچ شتێک هۆشی نییە بەمرۆڤیشەوە.2
ئەگەر چی ئەم تێڕوانینە ئارگومێنتەکانی سەرنجڕاکێشن و نیشانەی پرسیاری جددی دروستئەکەن لەسەر تێڕوانینەکانی تر بەتایبەت ئەوانەی ئینکاری هۆش و ئاگایی ئەکەن کە بەشێکی سەرەکی بن لەم بوونە، ئەوا خۆشی کێشەدارە.
لەوانە بەرهەڵستیەکە کەپێی ئەڵێن - The combination problem. بە سادەیی بریتیە لەمە:
ئەگەر هەر ئەتۆمێک جۆرێک لە هۆشی خۆی هەبێت، ئەوا کاتێک مرۆڤ پێکدێنن هۆش و ئاگاییەکی جیاواز بەرهەم دێت بەڵام چۆن ئەکرێت هۆش و ئاگاییەکی جیاواز لە ئەتۆمەکانەوە دروست بێت کە خۆیان خاوەندارێتی ناکەن؟
با بڵێین ئەتۆمەکان بەجیا هۆشێکیان هەیە بەناوی س، کاتێک کۆئەبنەوە جۆرێکی جیاواز لە هۆش دروستئەبێت بەناوی ش، ئێ لێرەدا واتا شتێک لە هیچەوە دێت، ئەمەش پێچەوانەی بنەمایەکی دروستە کە ئەڵێت هیچ لە هیچەوە نایەت.3
واتا لێرەدا هەمان کێشەی فیزیکگەراکانیان دووچارئەبێتەوە کە ئەوانیش پێیان وایە ئەتۆمگەلێکی بەتاڵ لە هۆش، هۆش بەرهەم دێنێنن کاتێک بگەنە ئاڵۆزیەکی تایبەت.4
1. Mandik, P. (2023). This is philosophy of mind: An introduction. Wiley Blackwell.
2. بۆچی تێڕوانینی لەخۆکۆڵکەر تێڕوانینێکی خۆبەهەڵەخەرەوەیە؟
3. Mandik, P. (2023). This is philosophy of mind: An introduction. Wiley Blackwell.
4. بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟
Comments
Post a Comment