بۆچی تێڕوانینی لەخۆکۆڵکەر - elminativism تێڕوانینێکی خۆبەهەڵەخەرەوەیە؟

ب


ۆچی تێڕوانینی لەخۆکۆڵکەر - elminativism تێڕوانینێکی خۆبەهەڵەخەرەوەیە؟


لە فەلسەفەی ئەقڵدا تێڕوانینێکی سەیر هەیە کە هەندێ لایەنگری هەیە پێی دەوترێت لەخۆکۆڵکەر - elimnativism چونکە دێت خۆی ڕزگار دەکات لەو کێشانەی کە دروستبوون لەسەر پەیوەندی نێوان هۆش و ئاگایی و دۆخە ئەقڵییەکان لەگەڵ جەستە و مێشکی فیزیکی.1

چۆن خۆی ڕزگار دەکات؟
خۆی ڕزگار دەکات بەوەی دێت ئینکاری بوونی هۆش و ئاگایی (Phenominal consciousness) و دۆخی ئەقڵی دەکات و دەڵێت بوونیان نییە.
بە دەربڕینێکی تر بوونەوەرێک بوونی نییە کە هۆش و ئاگایی هەبێت ئەمەش واتای ئەوەیە شتانێک بەناوی بیرۆکە و باوەڕ و هەست و هتد بوونی نییە.

جا کێشەیەکی سەرەکی ئەم تێڕوانینیە ئەوەیە ئەگەر ڕاست وەریبگرین ئەوا ئەو زەمینەی لەسەری وەستاوە ئەکەوێت و بەمەش دووچاری خۆبەهەڵەخستنەوە ئەبێت.

چونکە ئەم تێڕوانینە ئینکاری هۆش و ئاگایی ئەکات، هۆش و ئاگایی مەبەست لێی ئەو چەمکەیە کە فەیلەسوفان پێی دەڵێن Phenominal consciousness. ئەم چەمکەش پەیوەستە بە چەمکێکی تر کە پێی دەڵێن what it is like، کە بە سادەیی بریتیە لەو هۆش و ئاگاییە ڕاستەوخۆیە بە ئەزموونەکانت کە تایبەتە بە خۆت. بۆ نمونە قاوەیەک ئەخۆیتەوە چۆن دەرئەکەوێت لە هۆش و ئاگاییتدا ئەمە شتێکە تایبەتە بەتۆ subjective.
جا ڕەتکردنەوەی ئەمە واتای ئەوەیە ئینکاری خودڕامان ئەکات. بەکردنی ئەم کارەش واتا زەمینەکەی خۆی ئەکەوێت، چونکە بەبێ خودڕامان مانایەک نامێنێت بۆ شیکاری فەلسەفی و تاقیکردنەوە و بنیاتنانی بیردۆزی زانستی.2 هەر بۆیە تێڕوانینەکە خۆ بەهەڵەخەرەوەیە.3

ئارگومێنتەکە:
1. ئەگەر تێڕوانینی خۆلەکۆڵکەر ڕاستبێت، ئەوا دژبەیەکی دروست ئەبێت.
2. دژبەیەکی بەشێوەیەکی پێویست هەڵەیە.
3. کەواتە تێڕوانینی خۆلەکۆڵکەر هەڵەیە.

سەرچاوەکان:


سەرچاوەکان:
1. Mandik, P. (2023). This is philosophy of mind: An introduction. Wiley Blackwell
2. بۆ باشتر تێگەیشتن لە خودڕامان:
ئایا خودڕامان کەرستەیەکی باشە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی هۆشی مرۆڤ؟

3. Rasmussen, J. L. (2023). Who are you, really?: A philosopher’s inquiry into the Nature and origin of persons. InterVarsity Academic. 

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا