Posts

بەرجەستبوونی کوڕی خودا و تێکگیرانی لەگەڵ نەگۆڕی خودا

Image
بەرجەستبوونی کوڕی خودا و تێکگیرانی لەگەڵ نەگۆڕی خودا بیرۆکەی بەرجەستبوون (Incarnation) یەکێک لەو شتانەی سیانگەراییە مەسیحییەکان (تێڕوانینی زۆرینە) باوەڕیان پێیە، و پێیان وایە کوڕەکە کە یەکێکە لە سێ کەسایەتییەکەی خودا (دوانەکەی تر باوک و ڕۆحی پیرۆزن) بەرجەستە بووە لە عیسادا و بووەتە خاوەنی دوو سروشت (hypostatic union). بەپێی ئەم خاوەندارێتیە، کوڕەکە سروشتێکی ئیلاهی هەیە و پاشان بووەتە خاوەنی سروشتێکی تر کە ئەویش سروشتی مرۆڤبوونە. جا ئێستا ئەمە کێشە دروستدەکات لەگەڵ بنەما ئەقڵییەکان، بەم شێوە: 1. خودا کامڵە و پاک و بێگەردە و گۆڕان قبوڵ ناکات، چونکە گۆڕان واتا لە (potential) و بڕۆی بۆ (actual) واتا، شتێک ئامادەیی نەبووە و پاشان پەیدای کردووە ئەمەش پێچەوانەی کامڵبوون دەوەستێتەوە. هەر بۆیە خودی مەسیحیەکان باوەڕیان وایە خودا (Pure actuality) ە. 2. لە لایەکی دی، دەڵێن کوڕەکە بووەتە خاوەنی سروشتێکی تر وەک سروشتی مرۆیی لەپاڵ سروشتە ئیلاهییەکەیدا. جا کوڕەکە The son یەکێکە لە سیانەیی خودا. واتا The son = خودا، گەرچی یەکسان نییە بە دوو کەسایەتیەکەی تری سیانەیی خودا کە باوک و ڕۆحی پیرۆزن. 3. لەم دو...

کێشەی تێڕوانینی ئەرستۆیی و زەمینەی ئەخلاق

Image
کێشەی تێڕوانینی ئەرستۆیی و زەمینەی ئەخلاق ئەرستۆ و شوێنکەوتەکانی بەتایبەت لە ئەمڕۆدا بۆ بابەتی زەمینەی ئەخلاق، گرنگی ئەدەن بە بیرۆکەیەک بەناوی سروشتی مرۆیی. پێیان وایە ئەکرێت ئێمە زەمینە بدەین بە ئەخلاق لەڕێی زانینی سروشتی مرۆیی. ‌لای ئەمان بەشێوەیەکی ساددە ئەخلاق یان کارێکی باش و ئەخلاقی بریتیە لەو کردارەی دەبێتە گەشەی مرۆڤ، کە بەم چەمکە دەڵێن eudaimonia. ئەو سیفەتانەی ئەکرێت پێیان بڵێین فەزیڵەت، وەک دادپەروەری پێیان وایە بەشێکی سروشتی مرۆڤە و ئەبێتە هۆی گەشەی مرۆڤایەتی. هەروەکو چۆن سروشتی چەقۆ بریتیە لە بڕین، ئاوهاش مرۆڤ کاتێک بە سروشتی خۆی مامەڵەدەکات ئەوا ئەخلاقی مامەڵە دەکات. با نمونەیەک بدەین تا ڕوونتر بێت لامان: "کوشتنی منداڵێکی ساوا خراپە" لای ئەرستۆییەک بۆیە ئەم دێڕە ڕاستە چونکە کوشتنی منداڵ پێچەوانەی سیفەتگەلێکن کە بەشێکن لە سروشتی مرۆیی. گرنگی دان بە منداڵ و گەورەکردنی ئەبێتە هۆی گەشەسەندنی خێزان و کۆمەڵگا، واتا گەشەکردنی مرۆڤایەتی. واتا تایبەتمەندی ئەخلاقی لکاوە بە سروشتی مرۆیی. کێشەکانی: 1. جی ئی موری لەدژی تێڕوانینیە سروشتگەراکان بەرهەڵستیەکی دروستکرد بەناوی ئار...

ئایا پەرەسەندن ئەتوانێت ببێتە زەمینەی ئەخلاق؟

Image
ئایا پەرەسەندن ئەتوانێت ببێتە زەمینەی ئەخلاق؟ یەکێک لەو ڕێگایانەی سروشتگەراکان تەبەنیان کردووە بۆ ئەخلاق بریتیە لە بیردۆزی پەرەسەندن. لەم تێڕوانینەدا، ئەخلاق بەرهەمی پرۆسەکانی پەرەسەندنە و ڕۆڵی هەبووە لە گەشەسەندنی کۆمەڵگا و لەسەرئەنجامیشدا وایکردووە مرۆڤەکان باشتر بمێننەوە بەبەراوردی ئەو گروپانەی ئەم جۆرە بنەمایانەیان گەشەپێنەداوە کە پێی دەڵێین بنەمای ئەخلاقی. واتا ئەوانەی بۆ نمونە یارمەتی یەکیان داوە و سۆزیان هەبووە بۆیەکتر باشتر ماونەتەوە وەک ئەوانەی وانەبوون. واتا بەکورتیەکەی سروشتگەراکان پێیان وایە ئەخلاق ورد ئەبێتەوە بۆ پرۆسەکانی پەرەسەندن. کێشەکانی ئەم تێڕوانینە چییە؟ 1. پەرەسەندن هەوڵ بۆ مانەوە ئەدات نەوەکو حەقیقەت. واتا هەبوونی کۆمەڵێ بنەما ناومان ناوە بنەمای ئەخلاقی تەنها لەبەرئەوەی سوودبەخشن لەڕووی مانەوە نەوەکو شتانێکی حەقیقی بن. هەر بۆیە بەشێک لە فەیلەسوفان EDAs بەکاردێنن کە کۆمەڵە ئارگومێنتێکن ئەدەن لە پێگەی ئەخلاق بەهۆی پەرەسەندنەوە. 2. پەرەسەندن وەکو هەر بیردۆزێکی زانستی، تەنها وەسف دەکات چی ڕوویداوە و ڕوودەدات نەک ئەبێت چی بکەین و چی نەکەین. واتا ئێمە ناکرێت بڵێین ئەمە...

چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟

Image
چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟ ئایا گەردوون، مجردات (کولیات و بیرکاری و مەنتق...)، هەر شتێکی تر کە پێت وایە بوونی هەیە، هاوڕا نیت کە پێشگریمانەی بوون دەکەن؟ وەڵام بەڵێ بە ناچاری، چونکە ئەگەر وانەبێت یەعنی بوونیان نییە. زۆرباشە، ئایا خودی بوون چییە؟ پێناسە ناکرێت، وایە؟ هەوڵبدە. ئەبینین پێناسە ناکرێت چونکە بەرزترین پۆلێنە، بەڵکو ئەوە شتی ناسراو و جیابووەوە یاخود موقەید پێناسە ئەکرێت بە شتی بەرزتر لە خۆی، بۆ نمونە ئینسان بە حەیوانی ناتق (جنس + خاصة). بەڵام بوون ئەبینین شتێکی بەرزتر و بنەماییتر نییە لەسەریەوە تا پێناسە بە بوون ببەخشێت بەڵکو خودی پێناسە بەندە لەسەر ئەو. وە ئەبینین بوون یەکێکی جیانەبوەوەی ڕەهایە. کەوابوو خودی بوون = یەک و ڕەها. ڕەنگە بوترێت ئەقڵ بوون دروستئەکات واتا تەنها بیرۆکەیەک بێت نەوەک خۆی هەبێت، ئەڵێین خودی ئەقڵت پێشگریمانەی بوون ئەکات ئەگەر ئەمە ڕەتبکەیتەوە ئەوا ئەقڵت بوونی نییە و قسەکەت بەهەڵە دەکەوێتەوە. پاشان ئەقڵ تەنها شت کەشف ئەکا نەک دروستبکا، ئەگەر دروستبکات ئەوا ممکنە خودی ئەو قسەی تۆش تەنها بەرهەمی ئەقڵ بێت نەک حەقیقەت. ڕەنگە بوترێت لەوانەی...

ڕیالیزمی ئەخلاقی ناسروشتگەرایی و کێشەکانی

Image
ڕیالیزمی ئەخلاقی ناسروشتگەرایی و کێشەکانی ئەوانەی باوەڕدارن بەوەی حەقیقەت و بەهای ئەخلاقی بوونی هەیە و بەند نییە لەسەر خودا یان پرۆسە سروشتییەکان (ئەمانەیان سروشتگەران)، پێیان دەوترێت ناسروشتگەرا. جا بەپێی تێڕوانینی ناسروشتگەرایی بەڵێ ئەخلاق وجودی هەیە بەڵام بەند نییە لەسەر پرۆسەی فیزیکی وەکو پەرەسەندن وسایکۆلۆجیا و لایەنی کۆمەڵایەتی هەروەکو سروشتگەراکان بانگەشەی دەکەن، بەڵکو بەشێوەیەکی سەربەخۆ وجودیان هەیە و وردنابنەوە بۆ هیچ شتێکی تر. واتا وجودێکی مجردی سەربەخۆیان هەیە sui generis. جا فەیلەسوفانی بەرامبەر کۆمەڵێک ڕەخنەیی وجودی و معریفیان پێشکەش کردووە لەدژی ئەم تێڕوانینە: 1. وجودیان هەیە و تەواو یەعنی چی؟ بۆچی هەن؟ وە بۆچی بە زەڕوری هەن؟ ‌ویلیام لەین کرەیگ دەڵێت تێدەگەم مرۆڤێکی دادپەروەر چییە بەڵام دادپەروەری بەبێ مرۆڤەکان چ مانایەکی هەیە وەکو بوونێکی مجردی سەربەخۆ؟1 2. با وادابێنین بوونیان هەیە و تەواو، ئەوا چۆن ئەقڵی مرۆڤ لەم جیهانە فیزیکیە درک ئەکات پێیان لەکاتێکدا ئەم حەقیقەتە ئەخلاقیانە بوونێکی موجەرەدی دابڕاون؟ بەتایبەت ئەگەر چیرۆکی پەرەسەندن وەربگرین کە ئەسڵەن پرۆسەکە ڕەچاوی د...

دڵنیایی لە سەردەمی گومانگەراییدا

Image
دڵنیایی لە سەردەمی گومانگەراییدا پاش دوورخستنەوەی زانستە ئەقڵییەکان لەمەیدانی مەعریفی مرۆڤ و پێگە جیاوازەکانی خوێندن و سەرنج خستنە سەر ئەزموون بە تەنها، جیهان گەشت بە ئاستێک کە چیتر بە چاوی دڵنیایی سەیری هیچ نەکات و بەڵکو هەمیشە چاوەڕێی ئەزموون بین ئاخۆ چی دەڵێت لەبارەی بابەتێکی دیاریکراوەوە. هەر بۆیە چ مەیدانی زانستە سروشتییەکان و چ مەیدانی فەلسەفە کەوتنە ژێر کاریگەری سروشتگەرایی و ئەزموونگەرایی و گومانگەرایی. وە پرسە مێتافیزیکی و نائەزموونیەکانیش کەوتنە بەر بەزەیی ئەزموون. وە لەم جیهانەدا ستیڤن هۆوکینگ وتەنی کاری فەیلەسوفان تەواوبوو و ئەوە زاناکانن دەبێت مەشخەڵی مەعریفە هەڵبگرن. وە فەلسەفەش لەلایەن فەیلەسوفە سروشتگەراکانەوە بووە تەنها بەشێک لە بەشەکانی زانستە سروشتییەکان و دەبێت ڕێنمایی لەو وەربگرێت و ویلاد کواین وتەنی هیچ دێڕێک پارێزراو نابێت لە پێداچوونەوە. بەم شێوە مرۆڤایەتی گەشت بە ئاستێک کە چیتر نەزانێت چی ڕاستە و چی هەڵەیە، نەک تەنها ئەمە بەڵکو دژایەتی ئەوانەش دەکەن کە پێیان وایە مەعریفە زەمینەیەکی هەیە و ئەکرێت دڵنیا بین لە هەندێ شت. وە هەرچی کەسانی ئاسایشە بۆ وەرگرتنی  وە...

وەڵامی 5 بەرهەڵستی لەدژی موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە

Image
  وەڵامی 5 بەرهەڵستی لەدژی موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە یەکێک لەو ئارگومێنتانەی پشانی دەدات بۆچی ناکرێت زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە بوونی هەبێت، بریتیە لە موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە. کە بە ساددەی بەم شێوەیە: 1. ئێستا بوونی هەیە. 2. ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت و دەستپێکی نەبێت، ئەوا گەشتن بە ئێستا پێویستی بەوەیە تەواوی ڕۆژانی ڕابردوو کە دەستپێکیان نییە کۆتاییان پێهاتبێت. 3. بەڵام تەواوکردنی ڕۆژانێکی ڕابردووی بێکۆتا موستەحیلە - خاڵێکی دەستپێک بوونی نییە تا دەستپێبکەی بەرەو ئەمڕۆ. 4. کەواتە، ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت، ئێستا بوونی نەدەبوو. 5. مادام ئێستا بوونی هەیە، ئەوا ناکرێت ڕابردوو بێ دەستپێک بێت. ئێستاش ئاماژە بە 5 بەرهەڵستی باو ئەدەم کە بۆچی ناتوانن وەڵامی ئارگومێنتەکە بدەنەوە. 1. گراهەم ئۆپی فەیلەسوفی بێباوەڕ لەدژی ئەم ئارگومێنتە دەڵێت سوپەرتاسک پشانی ئەدات ئەکرێت زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە تەواوبکرێت. وەڵام: سوپەر تاسک بریتییە لە زنجیرە ڕووداوێکی بێکۆتای ماوە نایەکسان لەناو مودەتێکی سنوردار. بۆ نمونە کاتژمێر 11 : 59 بۆ 12 : 00 کە دەکاتە ی...