Posts

ناتەواویی بوونەوەران وەک بەڵگە لە دژی خودا؟

Image
ناتەواویی بوونەوەران وەک بەڵگە لە دژی خودا؟ یەکێک لەو بابەتانەی کە ئەکرێت لە چەند گۆشەیەکەوە قسەی لەسەر بکرێت بریتیە لە دیزاینی هەندێ زیندەوەر یان هەندێ ئەندام و پێکهێنەری جەستەی زیندەوەران کە بەپێی هەندێک کەس ئەم دیزاینانە جۆرە ناتەواوییەکیان تێدایە، جا ئەم ناتەواویانە چی لێکدانەوەیەکی دروستیان پێدەدا؟ هەندێک پێیان وایە بیردۆزی پەرەسەندن وەک لە خەلقی ڕاستەوخۆ باشتر لێکدانەوە پێشکەش دەکات بۆ ئەم جۆرە ناتەواوییەی بوونەوەران، هەندێکیان تر پێیان وایە نەک پەرەسەندن باشترین لێکدەرەوەیە بەڵکو تەنانەت نەبوونی خودا وەک لە بوونی خودا باشترین لێکدەرەوەی ئەم ناتەواوییە، چونکە ئەگەر خودا هەبێت ئەوا کەماڵی سیفاتی هەیە و ناکرێت خەلقی ناتەواوی هەبێت. جا لەم نوسینە ڕوونی دەکەمەوە بۆچی ناتەواوی لە بوونەوەران بەڵگە نییە بۆ نەبوونی خودا یان کەماڵی خودا. با سەرەتا ئارگومێنتی بەرامبەر دابڕێژین و دواتر سەیر بکەین کێشەکەی چییە، ئارگومێنتەکە: 1. ئەگەر خودایەکی کامڵ هەبێت، ئەوا ناتەواوی لە بوونەوەراندا بوونی نابێت. 2. ناتەواوی لە بوونەوەراندا هەیە. 3. کەواتە خودایەکی کامڵ بوونی نییە. کێشەی ئارگومێنتەکە: پێشەکی...

ناتەبایی ویژدان و ماددیگەرایی

Image
ناتەبایی ویژدان و ماددیگەرایی زۆرکات بێباوەڕە ماددیگەراکان ئاماژە بە ویژدان دەدەن بەوەی دەبێت بەرز ڕایبگرین و شوێنی بکەوین، بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەگەر جیهانبینیەکەیان ڕاست بێت ئەوا ویژدانی هیچ بەهایەکی نییە. ئارگومێنتەکە: 1. دۆخە عەقڵیەکان بەندن (Supervene) لەسەر دۆخە ماددیەکان (فیزیکگەرایی-Physicalism). 2. ویژدان دۆخێکی ئەقڵییە. 3. کەواتە ویژدان بەندە لەسەر دۆخی ماددی. 4. دۆخی ماددی بەرهەمی هەلومەرجی فیزیکی پێش خۆیەتی (داخراوی هۆکاریی-causal closure). 5. کەواتە ویژدان بەهایەکی نییە. ڕوونکردنەوەی پێشەکییەکان: پێشەکی 1: ئەم پێشەکییە تێڕوانینی فیزیکگەرایی بە ڕاست دائەنێت، کە لەم تێڕوانینەدا مرۆڤ تەنها بریتیە لە تەنێکی ماددی و پێکهاتوو لە ئەتۆم. لەم تێڕوانینەدا مرۆڤ هیچ جیاوازییەکی بنەمایی نییە لەگەڵ بەردێک. لەم تێڕوانینەدا دۆخە ئەقڵییەکان یان وردئەکرێنەوە بۆ دۆخە ماددیەکان (Reductionism)، یان ئەسڵەن باوەڕیان بە دۆخی ئەقڵی نییە (Eliminative) یان پێیان وایە بەندن لەسەر دۆخی ماددی بە شێوەیەک ئەگەر ماددە نەگۆڕدرێت ئەوا دۆخی ئەقڵیش ناگۆڕدرێت کە پێی دەوترێت (supervenience). جا لە فەلسەفەی ئەقڵی...

وەڵامی ئەشاعیرە بۆ ئارگومێنتی شاراوەی خودا لە دژی بوونی خودا

Image
وەڵامی ئەشاعیرە بۆ ئارگومێنتی شاراوەی خودا لە دژی بوونی خودا  یەکێک لەو ئارگومێنتانەی لە فەلسەفەی ئاین پێشکەشکراون لەدژی بوونی خودا، ئارگومێنتێکە پێی دەوترێت شارەوەیی خودا-The divine hiddeness، کە ئەکرێت بە چەند جۆرێک پێشکەش بکرێت، بەڵام فکرە ساددەکەی ئەمەیە: کەسانێک هەن کە ئینکاری حەق ناکەن و بەڵگەی پێویستیان نەدۆزیوەتەوە بۆ خوا، هەر بۆیە بێباوەڕن. جا ئەگەر خودایەکی کامڵ باش هەبێت ئەوا ڕێنادات شارەوە بێت لەم کەسانە و بەڵگەی پێویستیان ئەداتێ، بەڵام مادام ئەم جۆرە بێباوەڕانە هەن ئەوا خودا بوونی نییە.1 ئەگەر بیکەینە فۆڕمێکی ستانداردی ئارگومێنت، شتێکی ئاوای لێدەردەچێت: 1. ئەگەر خودایەکی کامڵ باش هەبێت، ئەوا خودایەک هەیە هەمیشە کراوەیە بەڕووی پەیوەندی کەسیی لەگەڵ مرۆڤەکان. 2. ئەگەر خودایەک هەبێت هەمیشە کراوە بێت بەڕووی پەیوەندی کەسیی لەگەڵ مرۆڤەکان، ئەوا هیچ مرۆڤێک لە کوفردا نابێت بەهۆی قبوڵنەکردنی حەق. 3. ئەگەر خودایەکی کامڵ باش هەبێت، ئەوا هیچ مرۆڤێک لە کوفردا نابێت بەهۆی قبوڵنەکردنی حەق (لە پێشەکی 1 و 2 ەوە). 4. هەندێ کەس هەن کە لە کوفردان بەبێ ئەوەی بەرهەڵستی حەق و بەڵگە بکەن. 5. ک...

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

Image
کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی کێشەی خراپە یان کێشەی شەڕ لە بوون، یەکێکە لە ئارگومێنتە کلاسیکییەکان کە تا ئەمڕۆ بەکاردەهێنرێت لە دژی بوونی خودا، وە جۆرەها وەڵامی لەبەرامبەر دراوەتەوە. یەکێک لەو جۆرە وەڵامانە پێی دەوترێت Anti-theodicy، کە وەڵامی ئەشاعیرەش لەم جۆرەیە و بە سادەیی پێیان هەڵەیە بەدوای وەڵامدا بگەڕێین کە بۆچی خودا ڕێ دەدا بە بوونی خراپە و لە خوارەوە ڕوونتری دەکەمەوە. با سەرەتا ئارگومێنت لە خراپەوە بۆ نەبوونی خودا بەم شێوەیە پێشکەشی بکەین: 1. مادام خوا کەماڵی هێزی هەیە، ئەوا خودا ئەتوانێت ڕێگری بکات لە هەموو خراپەیەک لە جیهان. 2. مادام خودا کەماڵی زانستی هەیە، ئەوا ئەزانێت چۆن ڕێگری بکات هەموو خراپەیەک لە جیهان. 3. مادام خودا کەماڵی باشی هەیە، ئەوا خودا ئەیەوێت خراپە لە جیهاندا نەبێت. 4. کەواتە ئەگەر خودا هەبێت، ئەوا خراپە بوونی نابێت لە جیهان. 5. بەڵام خراپە لە جیهان بوونی هەیە. 6. کەواتە خودا بوونی نییە.① وەڵامی ئەشاعیرە: پێشەکی 3 بە هەڵە دەزانن، هەر بۆیە دەرئەنجامەکە دانامەزرێت. پێشەکی 3 پێشگریمانەی ئەوە دەکات، حەقیقەتی ئەخلاقی بە شێوەیەکی بابەتی-objectively و سەربەخۆ ل...

وەڵامی گومانی دەستنووسەکانی سەنعا و دەستکاری قورئان

Image
  وەڵامی گومانی دەستنووسەکانی سەنعا و دەستکاری قورئان یەکێک لەو گومانە بەربڵاوانەی هەیە لە دژی ئیسلام، ئەوەیە ئەو دەستنووسانەی دۆزرانەوە لە سەنعای یەمەن جیاوازیان هەیە لەگەڵ قورئانی ئێستا. جا لە سێ خاڵی جیاوازەوە ئەو بانگەشەیە بە درۆ ئەخرێتەوە و پشانی دەدەین کە قورئان پارێزراوە و دەستنووسەکانی سەنعای یەمەنیش پشتڕاستکەرەوەی ئەم حەقیقەتەن. ساڵی 1971 لە مزگەوتێکی سەنعای یەمەن، 12000 پارچە دۆزرانەوە، کە سەر بە 926 موسحەفی قورئان بوون. هەندێک لەم موسحەفانە بە نزیکەیی تەواو بوون، هەندێکیشان چەند پەڕەیەکیان کەم بوو واتا فەوتابوو چەند پەڕەیەکیان. هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی یەکەمی هیجری و تەنانەت هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ دە بۆ پانزە ساڵ پاش مەرگی پێغەمبەری خودا د.خ. جا یەکێک لەو دەستنووسانە دانەیەکە پێی دەوترێ C-1. جا کاتێک باس لە دەستنووسەکانی سەنعا ئەکرێت عادەتەن مەبەست ئەم دانەیەیە.  ئەم C-1 لەسەر شتێک نوسراوە کە پێی دەوترێت ”palimpsest“ یاخوود بەعەرەبی ”طرس“. ئەم ماددە تایبەتمەندییەکی هەیە ئەویش کاتێک شتی لەسەر ئەنوسی ئەتوانیت بیسڕیتەوە و دیسان شت بنوسیتەوە لەسەری. جا ئەم دەستنوو...

ئایا خودڕامان کەرستەیەکی باشە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی هۆشی مرۆڤ؟

Image
ئایا خودڕامان کەرستەیەکی باشە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی هۆشی مرۆڤ؟ خودڕامان-introspection بریتییە لەو بە ئاگابوونە ڕاستەوخۆیەت کە دەربارەی شتەکان هەتە، وەکو فکرەکانت، هەستەکانت، ئەزموونەکانت. بۆ نمونە تۆ قاوە دەخۆیتەوە، ئەزموونی قاوەخواردنەوەکە شتێکه ڕاستەوخۆ دەیزانیت و خۆت ئەیچێژیت، واتا بەخوداڕامان ئەزانیت قاوە ئەخۆیتەوە. یان ئەم وشانە کە ئەیانخوێنیتەوە، ئەم ئەزموونە بە خودڕامان دەیزانیت. جا پرسین ئایا ئەمە کەرستەیەکی باشە بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت دەربارەی هۆش و ئاگایی؟ وەڵامەکە بەپێچەوانەی هەندێ فەیلەسوف بەڵێیە، بۆ پشاندانی وەڵامەکەش فەیلەسوف جۆشوا ڕاسموسن سێ خاڵ ئاماژە پێدەدات: 1. ئەم خاڵە پێناسەدانە بە خودڕامان کە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە. 2. ڕاسموسن لەم خاڵەدا دەڵێت ئەبێت بزانین ئێمە دەڵێین، ئەکرێت خودڕامان تووشی هەڵەمان بکات. واتا ئێمە هاوڕاین هەندێ جار هەڵەدەکەین، بۆ نمونە بەهەڵە شتێکت بیرکەوێتەوە کە تۆزێک لەمەوپێش بیرت لێکردوەتەوە. بەڵام ئەم هەڵانە لە خودڕامان بەندن لەسەر دەرئەنجامدانی هەڵە-دەرئەنجامدانێک کە بازی دابێت بەسەر ئەو ئەزموونەی لە خودڕامانەوە دەستمان کەوتووە، نەوەک کێشەکە ...

وەڵامی گومانی باران بارین و ڕەگەزی کۆرپەلە لە قورئان

Image
وەڵامی گومانی باران بارین و ڕەگەزی کۆرپەلە لە قورئان بەشێکی ئەو ڕەخنانەی لە ئیسلام دەگیرێن - وەک ئەوەی دەوترێت نوسەری قورئان هەڵەی کردووە لە هەندێ بابەتی زانستی سروشتی و پزیشکی - لەسەر ئەو گریمانە بنیاتنراوە کە خەڵکی سەردەمی وەحی دانەیەکیان تێدا نەبووە ئەقڵی پێبشکێت و هەڵەکە دەستنیشانبکات. بێگومان ئەمەش گریمانەیەکی هەڵەیە. بۆ نمونە، ئەوترێت نوسەری قورئان بارانبارین و ڕەگەزی کۆرپەلەی پەیوەست کردووە بەوەی تەنها خودا ئەیزانێت، بەڵام ئەمڕۆ بە هۆی تەکنەلۆجیاوە ئێمە ئەزانین وەک مرۆڤ و تایبەت نییە بە خودا، بۆ نمونە وەکو ئامێری سۆنەر. جا لێرەدا ئەگەر مانای ئایەتەکان بەو شێوە بێت کە گومانکار وێنای دەکات، کە بریتیە لەوەی قورئان دەڵێت بەس خوا ئەزانێت ڕەحمی ژن چ ڕەگەزێکی تێدایە، یان باران کەی ئەبارێت، ئەوا ئەمە زۆر ئاسان بوو بۆ بێباوەڕانی سەردەمی وەحی کە بەهەڵەی بخەنەوە، ئەوەندە بەس بوو کە سکی ژنێک هەڵبدڕن و بڵێن فەرموو ئەوەتا کۆرپەلەکە نێریە یان مێ. بەڵام بێباوەڕی سەردەمی وەحی تێگەیشتوون لە ئایەتەکە کە باسی چی دەکات، هەربۆیە بەرهەڵستیان نەکردووە لەدژی. ئێستا بابێینە لای ئایا بەس خوا ئەزانێت ڕەگەز...