وەڵامی گومانی خەلقی ئێسک پێش گۆشت لە قورئاندا
وەڵامی گومانی خەلقی ئێسک پێش گۆشت لە قورئاندا
ئەم گومانە کە پەیوەستە بە کۆرپەلەناسیەوە دەڵێت قورئان هەڵەی کردووە کاتێک دەڵێت «فكسونا العظام لحماً»، چونکە ئێسک و گۆشت بەیەکەوە دروستدەبن نەک ئێسک پێش گۆشت بێت.
لە وەڵامدا دەڵێین بەڵێ بەڕاستی ئێسک پێش گۆشت دروستدەبێت گەرچی کاتی نێوانیان کەمی پێدەچێت(هەر بۆیە ئایەتەکەش وشەی فکسونا بەکارهێناوە وەک ئاماژە بۆ خێرایی ماوەکە)، با بڕوانینە ئەم سەرچاوە پزیشکیە1 چی دەڵێت لە لاپەڕە 54 لەباسی گەشەی somite:
دەڵێت چونکە sclerotome (ئەو بەشەی somite کە دەبێتە ئێسک) جیابوونەوە-differentiates پێش دوو پێکهێنەرەکەی تر... (مەبەستی dermatome و myotome ە، مایۆتۆمیش ئەو بەشەیە کە دەبێتە گۆشت).
پاشان وەکو هەندێک ئاماژەیان داوە2 مەگەر ماسولکە دەستپێک و کۆتای نییە کە پەیوەستە بە ئێسکەوە؟ بەڵێ هەیەتی، ماسولکە لە بەشێکی ئێسکەوە-origin دەستپێدەکات و درێژ دەبێتەوە بۆ-insertion، واتا ماسولکە دەرناکەوێت ئیلا دەبێت ئێسکەکە دەرکەوتبێت.
هەر بۆیە ئایەتەکە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە.
سەرچاوە و تێبینی:
1. Syringomyelia a disorder of CSF circulation. (2014). . Springer Berlin Heidelberg.
Comments
Post a Comment