بەهێزی ئارگومێنتە مەعریفیییەکان بۆ بوونی خودا
بەهێزی ئارگومێنتە مەعریفیییەکان بۆ بوونی خودا
ئەو ئارگومێنتانەی بەندن لەسەر مەعریفە بۆ بوونی خودا بەهێزیان لەوەدایە، ڕێنادەن بە بێباوەڕ کەیسەکەی ئەسڵەن لە سەرەتاوە پێشکەش بکات.
چونکە بێباوەڕ بۆ ئەوەی ئارگومێنت پێشکەش بکات بۆچی ئیمان بە خودا هەڵەیە یان ئیلحاد ڕاستە، ئەبێت باوەڕی وابێت ئەتوانین مەعریفەمان هەبێت، چونکە ئەگەر نەتوانین مەعریفەمان هەبێت ناتوانین هیچ شتێک بڵێین.
بەڵام کاتێک باوەڕمان بە ڕێتێچووی مەعریفە دەبێت، ئەبێت پێشگریمانەی باوەڕ بە خودا بکەین گەر نا مەعریفە ڕێتێنەچوو دەبێت.
بۆ نمونە ئارگومێنت لە ئەقڵەوە بۆ بوونی خودا، ئەگەر سەرەتا باوەڕمان وانەبێت کە خودا ئەقڵی مرۆڤی وادیزاین کردووە کە موتابەقەی حەقیقەت و جیهانی دەرەکی بێت، ئەوا ناتوانین متمانە بکەین بە شیکار و دەرئەنجامدانی ئەقڵ چونکە ئەوکات ئەقڵ دەبێتە تەنها کارۆکیمیای مێشک کە بەرهەمی زنجیرەی هۆ و کاریگەری ڕووداوەکانی پێشووی گەردوونە.
خۆ ئەگەر شیکاری لۆجیکی و دەرئەنجامدانی ئەقڵ حەقیقەت نەپێکێت و نەتوانین بزانین حەقیقەت ئەپێکێت ئەوا هەرچی مەعریفەیە جێگای گومان دەبێت، بە خودی ڕاستبوونی ئیلحادەوە.
بڕوانە ئەم دوو ئارگومێنتە بۆ باشتر تێگەیشتن:
1. ئارگومێنت لە تێفکرینی ئەقڵیەوە لەدژی فیزیکگەرایی.
2. ئارگومێنت لە دژە ڕیالیزمی مێتافیزیکەوە بۆ بوونی خودا.
یاخوود ئەگەر تەماشایەکی ئارگومێنت لەمجرداتەوە-abstract objects بکەین بۆ بوونی خودا، دەبینین مجردات پێویستن بۆ مەعریفە، بەڵام مجردات بەندن لەسەر خودا، واتا بۆ ئەوەی مەعریفەت هەبێت ئەبێت پێشگریمانەی بوونی خودا بکەیت، کە واشت کرد ئیتر چۆن کەیس بۆ ئیلحاد پێشکەش دەکرێت؟
بڕوانە ئەم سەرچاوە دەربارەی ئەو ئارگومێنتە:
Feser, Edward (2017). Five Proofs of The Existence of God. Ignatius Press. Chapter 3.
یاخوود ئەم بابەتە کورتە لەسەر ئارگومێنتی الاعیان الثابتة بۆ بوونی خودا:
چۆن الاعیان الثابتة بەکاربێنین بۆ بوونی خودا؟
لەم وتارەی جەیمس ئەندرسنیش بۆت ڕوون دەبێتەوە باشتر کە بۆچی تەنها ئیمان بە خودا ڕێ دەدات بە بوونی مەعریفە، چونکە مەعریفە چەند مەرجێکی پێویستە ئەو مەرجانەش تەنها باوەڕ بە بوونی خودا دێنە جێ:
لەم وتارەی جەیمس ئەندرسنیش بۆت ڕوون دەبێتەوە باشتر کە بۆچی تەنها ئیمان بە خودا ڕێ دەدات بە بوونی مەعریفە، چونکە مەعریفە چەند مەرجێکی پێویستە ئەو مەرجانەش تەنها باوەڕ بە بوونی خودا دێنە جێ:
Comments
Post a Comment