ئارگومێنت لەدژە ڕیالیزمی مێتافیزیکیەوە بۆ بوونی خودا
ئارگومێنت لەدژە ڕیالیزمی مێتافیزیکیەوە بۆ بوونی خودا
هەندێ ئارگومێنت پەیوەست بە ئارگومێنت لە ئەقڵەوە بۆ بوونی خودا پێشکەشکراون، لەوانە لە دژە ڕیالیزمی مێتافیزیکیەوە کە ئالڤن پلاتنیگا پێشکەشی کردووە.
بەپێی ئالڤن پلاتنیگا ڕەتکردنەوەی ڕیالیزمی مێتافیزیکی تەنها کاتێک دروستە باوەڕدار نەبیت بە خودا، ئەگەر نا تێڕوانینێکی دروستە بەپێچەوانەی تێگەیشتنی هیلاری پوتنامەوە.
ڕیالیزمی مێتافیزیکی واتا شتەکانی جیهان بەند نین لەسەر ئەقڵی مرۆڤ، بۆ نمونە خۆر بوونی هەبێت و نۆ هەسارەی بەدەورەوە بێت، بەند نیە لەسەر تێگەیشتن و ئەقڵی من و تۆ.
جا ئەگەر ئیلحاد ڕاستبێت، ئەوا ئەقڵی مرۆڤ تەنها بریتی دەبێت لە چالاکی کارۆکیمیای مێشک و بەرهەمی هۆکارەکانی پێشووتر نەوەک توانای شیکاری لۆجیکی و دەرئەنجامدانی هەبێت، بەم پێیەش مەعریفە دەربارەی حەقیقەت جێگای گومان دەبێت.
بەڵام باوەڕبوون بەخودا بە ئاسانی ڕێدەدات بەوەی خودا ئەقڵ دروست دەکات بەشێوەیەک تەبابێت لەگەڵ گەردوون، واتا بە شێوەیەک کە ئەقڵ بتوانێت حەقیقەت دەربارەی جیهان بدۆزێتەوە.
ئارگومێنتەکە:
1. ئەگەر ڕیالیزمی مێتافیزیکی و ئیلحاد ڕاست بن ئەوا دووچاری گومانگەرایی دەبین (چونکە تێفکرینی ئەقڵی جێگای متمانە نابێت کە حەقیقەت دەربخات).
2. ڕیالیزمی مێتافیزیکی ڕاستە (ڕەتکردنەوەی ملدەبات بەرەو بێمانایی بڵێی شت و ڕووداوەکانی جیهان حەقیقەتی سەربەخۆیان نییە).
3. گومانگەرایی هەڵەیە (چونکە دەزانین مەعریفەمان هەیە بە لایەنی کەم بەهەندێ شت).
4. کەواتە یان دژەڕیالیزمی مێتافیزیکی ڕاستە یان ئیمان بە خودا.
5. کەواتە ئیمان بە خودا ڕاستە (لە پێشەکییەکانی سەرەوە دێت).
سەرچاوە:
Alvin Plantinga, “How to Be an Anti-Realist,” Proceedings of the American Philosophical
Association 56:1 (1982): 47-70.
ئارگومێنتێکی نزیک لەم جۆرە
ئارگومێنت لە تێفکرینی ئەقڵیەوە لەدژی فیزیکگەرایی:
https://theo-philosophy.blogspot.com/2024/12/blog-post_18.html?m=1
Comments
Post a Comment