ئاستی زانین و ئاستی بوون



ئاستی زانین و ئاستی بوون


خودا هەمیشە لەڕووی بوونەوە یەکەم و زەمینەیە، بەڵام لەڕووی زانینەوە دواتر دێت، چونکە بەشتی تر ئەگەین بە ئەو.

فەیلەسوفانی کۆن جیاکارییەکی گرنگیان کردبوو کە بە زانینی ئەم جیاکارییە هەندێ کێشەت تووش نابێت.

ئەویش ئەم جیاکردنەوەیە:
order of knowing vs order of being
ئاستی زانین لەگەڵ ئاستی بوون.

بۆ نمونە:

1. ئێمە لەڕێی گەردوونەوە ئەزانین خودا بوونی هەیە، ئەمە ئاستی زانینە.
واتا گەردوون یەکەمە ئینجا خودا لەڕووی مەعریفییەوە.

بەڵام ئێمە دواتر بۆمان ڕووندەبێتەوە، خودا هەیە بۆیە گەردوون هەیە، واتا گەردوون بەندە لەسەر خودا.1
واتا خودا یەکەمە پاشان شتەکانی تر، لەڕووی مێتافیزیکی و بوونەوە.

2. یان ئێمە بە بەکارهێنانی هۆکارێتی ئەگەین بە بوونی خودا.
واتا لەڕووی زانینەوە هۆکارێتی پاشان خودا.

بەڵام دواتر دوای شیکاری ئەقڵی، ئەزانین هۆکارێتی بەندە لەسەر خودا و تاکە هۆکاری حەقیقی خودایە (ئەمە باوەڕی خەلقی بەردەوامە بۆ بەرگری بڕوانە ئەو توێژینەوەیە2).
واتا لەڕووی بوونەوە خودا پاشان هۆکارێتی.

3. یاخوود بوونی یاسا لۆجیکییەکان، کە لەڕووی زانینەوە لە پێش خوداوە دێن، بۆ نمونە کاتێک ئارگومێنت پێشکەش دەکەین بۆ بوونی خودا، دەبێ لەڕووی لۆجیکیەوە کێشەی نەبێت.
واتا لەڕووی زانین و مەعریفیەوە یاساکانی لۆجیک پاشان خودا.

بەڵام لەڕووی بوونەوە، یاساکانی لۆجیک بەندن لەسەر خودا، بۆ نمونە ئەم ئارگومێنتە3 پشانی دەدات ئەگەر یاساکانی لۆجیک بوونیان هەبێت ئەوا خوداش بوونی دەبێت چونکە لۆجیک لەڕووی مێتافیزیکیەوە بەندە لەسەر خودا.
واتا لەڕووی بوونەوە خودا پاشان لۆجیک دێت.

هەر بۆیە قسەکەی سەرەتا دووبارە ئەکەینەوە، خودا هەمیشە لەڕووی بوونەوە یەکەم و زەمینەیە، بەڵام لەڕووی زانینەوە دواتر دێت، چونکە بەشتی تر ئەگەین بە ئەو.

تێبینیەکان:
1. https://youtu.be/0lNl1ogzTCI?si=m6hZAM0JjJSmSmNG

2. Moad, Edward Ryan (2018). Divine Conservation, Concurrence, and Occasionalism. International Philosophical Quarterly 58 (2):209-225.

3. Anderson, James N. & Welty, Greg (2011). The Lord of Noncontradiction: An Argument for God from Logic. Philosophia Christi 13 (2):321 - 338. 

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا