بنیاتنانی مۆدێلی فیزیکی بە ڕەچاوکردنی مێتافیزیک



بنیاتنانی مۆدێلی فیزیکی بە ڕەچاوکردنی مێتافیزیک


یەکێک لە کێشەی فیزیکزانەکانی ئەمڕۆ بە گشتی ئەوەیە هەر مۆدێلێک لەڕووی بیرکاریەوە کاربکات، پێشکەشی دەکەن وەک شتێکی ڕەسەن بۆ لێکدانەوەی لایەنێکی گەردوون، بێ ڕەچاوکردنی لایەنی مێتافیزیکی.

بۆ نمونە ئەو مۆدێلەی ڕۆجەر پێنرۆس کە پێی دەوترێت Conformal cyclic cosmology بەکورتیCCC، هیچ ڕەچاوکردنێکی مێتافیزیکی تێدا نەکراوە، ئەو مۆدێلە بێکۆتای زنجیرەی هۆکار و کاریگەری پێویست دەکات، بەڵام بێکۆتای زنجیرەی هۆکار و کاریگەری هەروەکو ئارگومێنتە فەلسەفییەکان پشانیان داوە، موستەحیلە بوونی هەبێت.1

هەر بۆیە جۆرج ئێلیسی فیزیکزان و هەندێکی تر، کە ئاگاداری گرنگی ئارگومێنتە فەلسەفییەکانن، لەبارەی ئەو مۆدێلانەی توشی ڕابردوویەکی بێسەرەتامان دەکەن، دەڵێن:
ڕابردوویەکی بێسەرەتا لەم ڕوانگەوە ڕێتێچوو نییە-چونکە پێکدێت لە کۆمەڵێکی بێکۆتایی ڕووداو و ساتی تەواوبوو. وە هیچ ڕێگایەکیش نییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵێکی وەها یاخوود بە حەقیقی بکرێت.2

جا ئەم مۆدێلەی ڕۆجەر پێنرۆس تاکە مۆدێل نییە لەم باسەدا بەڵکو چەندینی تر هەن دووچاری هەمان کێشە دەبن، وەک:
• Eternal Inflation model (Linde 1994; Aguirre 2007)
• Baum–Frampton (2007) phantom bounce cosmologies
• Veneziano and Gasperini’s (2003) ‘pre-Big Bang theory’ based on ana-
logues of the dualities of string theory
• ‘Ekyroptic universe’ initiated by a collision between pre-existing
‘branes’ in a higher dimensional spacetime (Steinhardt and Turok 2005)
• Static Quantum Multiverse model (Nomura 2012)

هەر بۆیە فەیلەسوف ئاندریو لوک دەڵێت: ئەگەر مۆدێلێک لەڕووی بیرکاریشەوە ڕێتچووبێت، ئەوا مۆدێلێکی هەڵە ئەگەر لەڕووی مێتافیزیکیەوە مەحاڵ بێت.3

بەرهەڵستیەکی ڕێتچوو:
ڕەنگە بوترێت بۆچی حساب بکەین بۆ ئارگومێنتی فەلسەفی؟
لە وەڵامدا بەکورتی دەڵێین چونکە خودی زانست و فیزیا بەندە لەسەر پێشگریمانەی مێتافیزیکی و تێفکرینی فەلسەفی4، وە لەلایەکی تر ئارگومێنتە فەلسەفییەکان ڕەنگدانەوە واقعن بەڵام مۆدێلە فیزیکییەکان بەندن لەسەر هاوکێشەی بیرکاری کە ئەوانیش بریتین لە بەدەرهەستکراو-abstractions، کە بە سادەیی بریتیە لە بەکارنەهێنانی هەندێ لایەنی واقع بۆ ئەوەی کاربکات، هەر بۆیە وەسفێکی گشتگیر نادەن بە دەستەوە.5

بۆیە دروستە بڵێین پێدەچێت گفتوگۆکردن لەسەر لایەنی زانستی ئەم مۆدێلانە کات لە دەستدان بێت.

سەرچاوە و تێبینی:
1. بۆچی زنجیرەی گەڕانەوەی بێکۆتا ناکرێت ڕاست بێت:
https://theo-philosophy.blogspot.com/2024/04/blog-post_28.html?m=1

2. Ellis, George, U. Kirchner, and W. Stoeger. 2004. Multiverses and Physical
Cosmology. Monthly Notices of the Royal Astronomical Society 347: 921–936.

3. Loke, Andrew. 2022. The Teleological and Kal¯am Cosmological
Arguments Revisited. Cham: Springer Nature.

4. Trigg, R. (2017). Beyond matter: Why science needs metaphysics. Templeton Press.

5. https://theo-philosophy.blogspot.com/2024/05/blog-post_23.html?m=1

Comments

پڕ بینەرترین بابەتەکان

ئایا ئیبن عەرەبی باوەڕی بە یەکێتی بوون (وحدة الوجود) هەبووە؟ یان هەڵەتێگەیشتنێک لە ئارادایە؟

بنەما بنچینەییەکانی لۆجیک و کوانتەم میکانیک

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

شیکارێکی ڕەخنەیی لە تێڕوانینی گراهەم ئۆپی دەربارەی بنەمای هۆکارێتی

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

کێشەی ویستی ئیلاهی و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

عەقڵ وەکو زەمینەی وەحی لای فەخرەدینی ڕازی

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا