Posts

خەلقی سات بە سات و پەیوەندی بە ئارگومێنتی گەردوونی کەلام

Image
خەلقی سات بە سات و پەیوەندی بە ئارگومێنتی گەردوونی کەلام لە کتێبەکەیدا بەناوی بورهان، کە لەبارەی پێشکەشکردنی ئارگومێنتی مەرجدارێتیەوەیە بۆ بوونی خودا، محمد حیجاب بەرهەڵستیەک دروست ئەکات لەبارەی پەیوەندی نێوان خەلقی سات بە سات occasionalism و ئارگومێنتی گەردوونی کەلام، بەرهەڵستیەکەش ئەوەیە ناتوانین بە شێوەیەکی تەبا باوەڕداربین بە هەردووکیان. پێش ئەوەی بچینە لای بەرهەڵستیەکە، بە شێوەیەکی پوخت پێویستە ئەو دوو چەمکە ڕوون بکەینەوە: 1. خەلقی سات بە سات یان occasionalism بریتیە لە مۆدێلێکی کرداری ئیلاهی، کە لەم مۆدێلەدا خودا سات بە سات و گەرد بە گەرد گەردوون دروست ئەکاتەوە، وە لەم مۆدێلەدا تەنەکان و شتەکان خاوەنی هێزی هۆکاری خۆیان نییە، بەڵکو ئەو خودایە سات بە سات شتەکان ئەنجام دەدات. 2. ئارگومێنتی گەردوونی کەلام، یەکێکە لە ئارگومێنتە گەردوونیە کلاسیکییەکان کە هەوڵدەدات پشانی بدات گەردوون لەلایەن یەکەم هۆکاری بێهۆوە دروست بووە و ئەزەلی نییە، وە بەشێوەی جۆراو جۆر داڕێژراوە و بەرگری لێ کراوە و دەکرێت تا ئەمڕۆش، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەم شێوە دیدەکتیڤانەی هەیە: 1. هەر شتێک دەست بکات بەدروست بوو...

بۆچی ڕەتکردنەوەی ویستی ئازاد خۆبەهەڵەخستنەوەیە؟

Image
بۆچی ڕەتکردنەوەی ویستی ئازاد خۆبەهەڵەخستنەوەیە؟ دەربڕینی: {ویستی ئازاد بوونی نییە، چونکە هەموو کردارەکانمان دیاریکراون لە لایەن فیزیا و کیمیایەوە} وەک بانگەشەیەک کە ڕاستی بگەیەنێت ئەنجام دەدرێت، ئەمەش واتای ئەوەیە هەواڵە (propostion). کەسی ڕەتکەرەوەی ویستی ئازاد پێشنیاری ئەوە دەکات ویستی ئازاد ڕاست نییە. ئاڵۆزیە لۆجیکیەکەی کە تووشی کەسی ڕەتکەرەوەی ویستی ئازاد دەبێت بریتیە لەوەی فیزیا و کیمیا هیچ هەواڵێکیان تێدا نییە - کیمیای دەماری، میتابۆلیزمی خانەیی، داینامیکی شلەیی، توانای کرداریی، هتد. ملکەچی بۆ یاساکانی فیزیایە نەک یاساکانی لۆجیک. دۆخێکی مێشک، کە پێکهاتووە لە شێوەیەکی دیاریکراوی چالاکی دەماریی لە ساتێکی دیاریکراودا، بەهای ڕاستی نییە و جا بۆیە، ئەگەر سروشت حەتمی بێت (کە وانیە)، ئەوا دۆخێکی مێشک ناتوانێت هەواڵێک بەرهەم بێنێت، تەنانەت ئەم هەواڵە {ویستی ئازاد بوونی نییە}. هیچ هەواڵێک بوونی نییە لە یاساکانی فیزیا و کیمیا، کەچی کەسی ڕەتکەرەوەی ویستی ئازاد بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەموو ئەوەی ئەو دەیڵێت بەڕەهایی دیاریکراوە لەلایەن یاساکانی فیزیا و کیمیا. ڕەتکەرەوەی ویستی ئازاد بە ناڕاستەوخ...

پیتەر ئادەمسن لەبارەی تهافت الفلاسفة غەزالی

Image
پیتەر ئادەمسن لەبارەی تهافت الفلاسفة غەزالی فەیلەسوف پیتەر ئادەمسن بەکورتی ئاماژە بەوە دەدات کە ئیمامی غەزالی بەپێچەوانەی هەڵەتێگەیشتن و چەواشەکاریەکانەوە ڕەتی تەواوی فەلسەفەی (مەبەست لەفەلسەفەی یۆنانی تێکەڵبوو بە عەقیدەی ئیسلامی) نەکردوەتەوە بەڵکو شتەکە بەم شێوەیە: 1. کتێبی تهافت تەنها بریتیە لە دراسەی ئەو خاڵانەی کە فەیلەسوفان تێیدا تووشی هەڵە و گومڕای بوون یاخوود بانگەشەی هەندێ باوەڕیان کردووە بێ پێشکەشکردنی دەلیلی پێویست. 2. غەزالی نەک فەلسەفەی نەوەستاند بەڵکو بووە هۆی گەیاندنی فەلسەفە و هێشتنەوەی فەلسەفە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات. 3. غەزالی تەرکیزی ڕەخنەکانی لەسەر ئیبن سینا بووە، ڕەخنەکانیشی دیاریکراوبوونە لە هەندێ بابەت (میتافیزیکی) نەوەکو تەواوی فەلسەفەی ئیبن سینا. 4. غەزالی لە کتێبی دواتریدا بەناوی المنقذ من الضلال ڕوونی دەکاتەوە هەندێ لایەنی فەلسەفە ئەبێت بەخێرهاتنی لێبکەین بەتایبەت لۆجیک. 5. ئەفسانەیە وابزانرێت فەلسەفە کۆتای پێهاتووە لە جیهانی ئیسلامی بەهۆی کتێبەکەی غەزالی بەڵکو فەلسەفە بەردەوام ماوەتەوە لەجیهانی ئیسلامیدا. هەر لەبارەی ڕەخنەکانی غەزالی لە ئیبن سینا لایەنێکی تر هەی...

هانابردن بۆ دۆخی نەزانی لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا

Image
 هانابردن بۆ دۆخی نەزانی لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا یەکێک لەو بەهەڵەداچوونەوە لۆجیکیانەی لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا ئەنجام دەدرێت بریتیە لە هانا بردن بۆ لای نەزانی Appeal to Ignorance (argumentum ad ignorantiam) کە بریتیە لەوەی دەڵێت هەواڵێک ڕاستە مادام کەس نەیسەلماندووە هەڵەیە یان هەواڵێک هەڵەیە مادام کەس نەیسەلماندووە ڕاستە، یاخود وردتر بلێم بریتیە لەوەی کەسێک لەباتی ئەوەی کەیسێکی ئیجابی یان بەڵگەیەک پێشکەش بکات بۆ بانگەشەکەی، دێت نەبوونی بەڵگە لە دژی بانگەشەکەی ئەکاتە بەڵگە بۆ ڕاستبوونی بانگەشەکەی. بۆ نمونە: ا: لێپریکۆن لەسەر مانگ هەیە ب: نەخێر لێی نییە ا: ئەتوانی بیسەلمێنیت؟ ب: نەخێر ا: کەوایە لێپریکۆن لەسەر مانگ هەیە تب: لێپریکۆن بوونەوەرێکی خەیاڵیە. جا لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا، چ لە ئاستی هەندێک لە زانایانەوە بێت یاخوود کەسانی ئاسایی، بەڵگەیان بۆ پەرەسەندن پێشکەش دەکرد بە ئەنجامدانی ئەم بەهەڵەداچوونە لۆجیکیە، ئەویش بانگەشەکردن بۆ نەبوونی فەرمان لە چەندین بەشی جینۆم یاخوود نەبوونی فەرمان لە چەند ئەندامێکی جەستەدا. بۆ نمونە بڕوانیتە کتێبێکی زانای بایۆلۆجی کێنیس میلەر...

بەهەڵەداچوونەوەی هانابردن بۆ لای دەسەڵات لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا

Image
  بەهەڵەداچوونەوەی هانابردن بۆ لای دەسەڵات لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا یەکێک لەو بەهەڵەداچوونەوە لۆجیکیانەی کە لە دیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا ئەبینرێت بریتیە لە هانابردن بۆ لای دەسەڵات کە ناسراوە بە Appeal to Authority (ad verecundiam) کە تێیدا کەسانێک هانا دەبەن بۆ لای کۆمەڵە زانایەک یان کۆمەڵەیەکی زانستی بۆ ڕاستبوونی تێڕوانینەکەیان وەک لە خودی پێشکەشکردنی بەڵگە و هۆکاری سەربەخۆ بۆ ڕاستبوونی تێڕوانینەکەیان. بۆ نمونە لەدیبەیتی پەرەسەندن و خەلقدا، هەندێ جار کەسانێک بەتایبەت ئەگەر نەتوانن لەڕوانگەی زانستیەوە بەرگری بکەن لە تێڕوانینەکەیان دەڵێن فڵانە زانا باوەڕی ئاوهایە بۆیە دەبێت ئەو شتە ڕاستبێت، یاخوود فڵانە ڕێکخراوی زانستی باوەڕی ئاوهایە کەوایە دەبێت ئەو شتە ڕاست بێت (بۆ نمونە، کۆمەڵەی AAAS کە هەندێ جار وەک بەڵگە پێشکەش کراوە بۆ ڕاستبوونی پەرەسەندن)، بەڵام ئەم شێوە بیرکردنەوەیە بەهەڵەداچوونەوەیە، و تەنها کاتێک ئەم هانابردنه دروستە کە بەلایەنی کەم سێ خاڵ بێتە جێ: 1. ئایا بەڕاست پێویستمان بە پسپۆڕە بۆ ئەم بوارە؟ 2. ئایا پسپۆڕ لە بەردەستە؟ 3. ئایا پسپۆڕەکە جێگای متمانەیە کە ڕاستی بڵێ...

بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی

Image
بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین؟ نەگونجاوی لۆجیک و مادیگەرایی ئایا ئەگەر مادیگەرایی ڕاست بێت، ئەکرێت لۆجیک مانایەکی بمێنێتەوە؟ وەڵامەکە بۆ هەندێ فەیلەسوف نەخێرە لەوانە تیمۆثی مۆستلەر. جا بۆیە بە شێوەیەکی کورت ئارگومێنتێک پێشکەش دەکات کە بۆچی مادیگەرایی هەڵەیە و بۆچی عەقڵ و مێشک هەمان شت نین، بەڵکو عەقڵ ناماددیە. سەرەتا با پێناسەی مادیگەرایی بکەین، بەشێوەیەکی گشتی مادیگەرایی واتا ماددە تاکە شتە کە بوونی هەبێت و ئەبێت هەموو شتێکی تریش بە ماددە تەفسیر بکەین، فەیلەسوفی مادیگەرا دانیال دێنێت بەم شێوە پێناسەی دەکات: تەنها یەک جۆر شت هەیە، ئەویش ماددەیە، کە فیزیا و کیمیا و فیسۆلۆجی مامەڵەی لەگەڵ دەکات، وە عەقڵیش بە شێوەیەک لە شێوەکان هیچ نییە جگە لە دیاردەیەکی فیزیکی. بەکورتی عەقڵ بریتیە لە مێشک... وە لە بنچینەدا ئەتوانین هەموو دیاردەیەکی عەقڵی لێکبدەینەوە بە بەکارهێنانی هەمان بنەمای فیزیکی و یاسا و ماددە کە بەکاریان دێنین بۆ لێکدانەوەی تیشکدانەوە، جوڵەی پلێتەکانی زەوی، ڕۆشنەپێکهاتن، زاوزێکردن، خۆراک وەرگرتن و گەشە. جا ئارگومێنتەکە بە سادەیی دەڵێت ئەگەر عەقڵ تەنها هەر مێشکە ماددیەکە بێت، ئە...

لابردنی تۆمەتی هاوڕەگەزبازی لەنێوان مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبرێزیدا

Image
  لابردنی تۆمەتی هاوڕەگەزبازی لەنێوان مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبرێزیدا مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبرێزی کە دوو سۆفی موسوڵمانن، یەکێک لەو دوو کەسایەتیانەی مشتومڕ دروستکراوە لەسەریان لە چەند ڕوویەکەوە، لەوانە تۆمەتبارکراون بە هاوڕەگەزبازی. جا لەم نوسینەدا پوختەی وەڵامی ئیبراهیم گەمەرد ئاماژە پێدەدەم دەربارەی بێ بنەمای ئەم تۆمەتە، کە لە کوێوە ئەم تۆمەتە ڕەچەڵەکی وەرگرتووە و بۆچیش هەڵەیە. ئیبراهیم گەمەرد سەرەتا ئاماژە بەوە دەدات، کە وشەی خۆشەویست lover یان عاشق لە تەسەوفی فارسیدا مەبەست پێی خۆشەویستی خودایە. وە ئاماژە بەوە دەدات وشەی خۆشەویست لەم چەند دەیەی ئەخیرەدا لە ڕۆژئاوا ئاماژە بووە بۆ بوونی پەیوەندیەکی سێکسی، گەرنا پێشتر تەنها ئاماژە بووە بۆ پەیوەندیەکی هەست و سۆز. وە ئاماژە دەدات ڕۆمی و شەمس تەنها بە مانای خۆشەویستی خودا عاشق بوونە، دوور لەو مانا جنسیەی کە ئەمڕۆ دراوەتە پاڵ وشەکە. وە ئاماژە بەوە دەدات ڕەنگە خوێنەری ڕۆژئاوای نەتوانێت مقاومەی ئەو بیرکردنەوەیە بکات کە پاش ئەوەی ڕۆمی و شەمس ئەگەن بەیەک و خۆشحاڵ ئەبن، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژووری قوتابیەکی ڕۆمی بەناوی حوسامەدین ئەمێننەوە بە...