Posts

وەڵامی گومانی دەرچوونی شلەمەنی لەنێوان بڕبڕەی پشت و سنگدا لە قورئاندا

Image
  وەڵامی گومانی دەرچوونی شلەمەنی لەنێوان بڕبڕەی پشت و سنگدا لە قورئاندا یەکێک لەو گومانانەی مشتومڕێکی زۆری هەڵگرتووە بریتیە لە چەند ئایەتێکی سورەتی الطارق کە دەفەرمووێت: ﴿فَلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ مِمَّ خُلِقَ * خُلِقَ مِن مَّاءٍ دَافِقٍ * يَخْرُجُ مِن بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ﴾. بەپێی بەرهەڵستیکاران ئەم ئایەتانە هەڵەن چونکە نەیانزانیوە تۆوی پیاو لە گونەکاندا دروست ئەبن بەڵکو بەهەڵە دەڵێت لە بڕبڕەی پشت و سنگدا دروستئەبن. ئەم بەرهەڵستیە وەڵامی جۆراوجۆر دراوەتەوە، جا لێرەدا هەندێ وەڵام دەگوازمەوە کە بۆچی ئایەتەکان ڕاستن و کێشەیان نییە. وەڵام: 1. هەر لە دێرینەوە و بە چەندین سەددەش پێش قورئان لە شارستانیەت و نەتەوە جۆراوجۆرەکاندا، زانراوە گونەکان ڕۆڵیان هەیە بە دروستبوونی تۆو و منداڵبوون. هەر بۆیە دیاردەی خەساندنیان بۆ کۆیلە و هەندێ کەس ئەنجام داوە کاتێک ویستویانە دووربێت لە ژیانی جنس و منداڵخستنەوە. پاشان کەسانێکی وەکو هیپۆکراتس، ئەرستۆ، گەیلن لەنوسینەکانیاندا ئاماژەیان بەڕۆڵی گونەکان کردووە لە دروستبوونی تۆو گەرچی ئەوان لە وردەکاریدا هەڵەیان کردووە. هەر بۆیە ڕێتێنەچووە نوسەری قور...

بیردۆزەکانی حەقیقەت و بەهێزی بیردۆزی موتابەقە

Image
بیردۆزەکانی حەقیقەت و بەهێزی بیردۆزی موتابەقە ئێمە بەردەوام وەک مرۆڤ دەپرسین چی حەقیقەتە، نەک تەنها بۆ باسە وجودیە گرنگەکان بەڵکو هەر لەکاروباری ئاسای ڕۆژانەشدا، بۆ نمونە دەڵێم "ماسی لە ئاودا دەژی"، چۆن بزانم حەقیقەتە؟ چوار بیردۆزی سەرەکی هەن کە هەوڵی وەڵامدانەوە ئەدەن: 1. بیردۆزی موتابەقە - correspondence theory of truth: قەزیەیەکی دیاریکراو ڕاستە ئەگەر موتابقی واقع بێت، بۆ نمونە "ماسی لە ئاودا دەژی" ئەمە قەزیەیەکی ڕاستە چونکە لە واقعدا ماسی لە ئاودا ئەژی. واتا موتابەقە بوونی هەبێت. 2. گونجاوگەرایی - coherentism: قەزیەیەکی دیاریکراو ڕاستە ئەگەر گونجاوبێت لەگەڵ قەزیەکانی تر کە باوەڕت پێیانە. 3. پراگماتیزم - pragmatism: قەزیەیەک ڕاستە یان هەڵە ئەگەر بێتو کاربکات یان نەیکات. واتا ئەگەر قەزیەیەک سوودی هەبوو و کاری کرد ئەوا ڕاستە. 4. دیفلەیشنیزم - deflationism: دەڵێت حەقیقەت تایبەتمەندیەکی سەربەخۆ نییە، کاتێک دەڵێین "گیا سەوزە' حەقیقەتە" هەر بریتیە لە دووبارەکردنەوەی "گیا سەوزە". واتا وشەی حەقیقەت شتێکی زیادەیە و حەقیقەت سروشتێکی مێتافیزیکی نییە....

ئارگومێنت لە خودڕامانەوە بۆ بوونی ڕۆحی ناماددیی

Image
ئارگومێنت لە خودڕامانەوە بۆ بوونی ڕۆحی ناماددیی یەکێک لەو ئارگومێنتانەی بەکاردێت بۆ بوونی ڕۆحی ناماددی و پشاندانی ئەوەی کە بۆچی مرۆڤ بریتی نییە تەنها لە جەستەی ماددی بریتیە لە هانابردن بۆ لای خودڕامان. ئارگومێنتەکە: 1. دۆخە ئەقڵیەکانم بە خودڕامان ناسراون کە ئەزموونی هۆش و ئاگاییمن. 2. دۆخەکانی مێشکم بە خودڕامان نانەسراون کە ئەزموونی هۆش و ئاگایمبن. 3. کەواتە دۆخی ئەقڵی و دۆخی مێشک هەمان شت نین. ئەم ئارگومێنتە دەڵێت من بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئاشنایم هەیە بە دۆخە ئەقڵییەکانمان، بۆ نمونە کاتێک ئازارێکی جەستەم هەیە بەڵام هیچ ئاشناییەکم نییە بەوەی لەڕووی مێشکەوە چی ڕوودەدات لە دەمار و چالاکی کارۆکیمیای. جا ئەگەر دوو شتیش هەمان تایبەتمەندیان نەبێت ئەوا جیاوازن لەیەک و هەمان شت نین. کەوابوو دۆخی ئەقڵی هەمان دۆخی مێشک نین. جا ئێستا ئەم ئارگومێنتە دووچاری چەند بەرهەڵستیەک کراوە لەوانە: بەرهەڵستی یەکەم: 1. بەرهەڵستیەکە پێی دەوترێت Intentional fallacy، کە بەم شێوەیە: 1. محمد علی ناسراوە پاڵەوانی بۆکسێن بووە. 2. کاسیۆس کلای ناسراو نییە پاڵەوانی بۆکسێن بووە. کەواتە محمد و کاسیۆس یەکسان نین. کێشەکە ئەو...

ئارگومێنتی ئەرستۆیی بۆ بوونی خودا و بەهێزیەکانی

Image
ئارگومێنتی ئەرستۆیی بۆ بوونی خودا و بەهێزیەکانی ئارگومێنتی ئەرستۆیی لە قوە و فعلەوە (act/potency) بۆ بوونی خودا، نەک تەنها ئارگومێنتە بۆ بوونی خوا بەڵکو پشانیشی ئەدا بۆچی ڕبوبیەت هەڵەیە و وە بۆچیش تەنها خودا هۆکاری حەقیقیە. با سەرەتا ئارگومێنتەکەی بەم شێوەی ڕۆبێرت کونس دایڕشتوەتەوە ئاماژە پێبدەین، پاشان بزانین چۆن چۆنی پشانی ئەدا خوا تاکە هۆکاری حەقیقیە.1 ئارگومێنتەکە: 1. هەر شتێکی کاتیی (واتا لەناو کاتدا بێت - temporal) بۆ مانەوەی لە بوون لە هەر ساتێکدا، پێویستی بە هۆکارێکە بوونی ڕابگرێت یان بوونی پێی بدات. 2. زنجیرەی ئەم ڕاگرتنە لەبوون ناکرێت بێکۆتا بێت. 3. کەوابوو ئەبێت یەکەم هۆکار کە لە کاتدا نییە بوونی هەبێت. ئەم ئارگومێنتە دەڵێت: پێشەکی 1: هەر شتێک کە لەناو کاتدا بێت، وەکو گەردوون و شتەکانی ناوی، ئەگەر لە هەر ساتێکی دیاریکراویدا سەیری بکەین ئەبینین بەندە لەسەر شتانێکی تر، بۆ نمونە: جەستەی مرۆڤێک لە ساتی 1 بەندە لەسەر خانەکانی، خانەکان لەسەر ئەندامە بچوکەکان، ئەندامە بچووکەکان لەسەر گەردیلەکان، گەردیلەکان لەسەر تەنۆلکەکانن و بەم شێوەیە... جا ئەوەی گرنگە ئەم پێشەکییە گرنگی نادات بە...

وەڵامی گومانی لەتبوونی مانگ لە قورئاندا

Image
وەڵامی گومانی لەتبوونی مانگ لە قورئاندا لەتبوونی مانگ لە پێش هیجرەت بۆ مەدینە کە موعجیزەیەکی پەیامبەری خوایە (د.خ) ڕووبەڕووی سێ جۆر بەرهەڵستی باو بووەتەوە، بەم شێوەی خوارەوە: 1. تەنها سەرچاوەی ئیسلامی دەڵێن مانگ لەتبووە و کەسی تر نەیدیوە. 2. لەڕووی زانستیەوە ئەگەر مانگ لەتبێت ئەوا زەوی دووچاری کێشە دەبێت. 3. ناسا و دەزگاکانی بۆشای ئاسمان ناڵێن لەتبووە. وەڵامی بەرهەڵستی یەکەم: ئەم بەرهەڵستیە لە چەند خاڵێکدا وەڵام دەدرێتەوە، سەرەتا سەرچاوەی ئیسلامی کە لێرەدا فەرموودەکانن و ڕووداوەکە دەگوازنەوە بۆمان بەڵگەیە بەسەر هەموو کەسێکەوە باوەڕدار بێت یان نا، چونکە فەرموودەکان لەوپەڕی ئاستی بەهێزیدان و خەبەرێکی ڕاستگۆیانەن. وە ئەتوانن لێرەوە خوێنەربن بۆچی فەرموودەکان دەبنە بەڵگە.1 خاڵێکی تر، بۆچی دەبێت موعجیزەی لەتبوونی مانگ هەموو کەس بیبینێت؟ تەحەددیەکە لەلایەن کافرانی مەککەوە بۆ پەیامبەر بوو، پەیامبەریش وەڵامی تەحەدییەکەیانی دایەوە، بەڵام بپرسین بۆچی ئەبێت کەسانێکی دەرەوەی تەحەددیەکە بیبینن؟ پاشان بێگومان لەکاتی ڕووداوەکە بەشێکی زەوی ڕۆژ بووە و قورسە شتێکی وابینرابێت، لاکەی تریش خەڵکی ئاسای خۆ ئە...

وەڵامی گومانی ڕۆژووگرتنی وشک - بێ ئاو خواردنەوە لە قورئاندا

Image
وەڵامی گومانی ڕۆژووگرتنی وشک - بێ ئاو خواردنەوە لە قورئاندا. بەشێک لە ناحەزانی ئیسلام کە دەبینین توێژینەوە بە دوای توێژینەوە سوودەکانی ڕۆژووگرتن دەدۆزنەوە بۆ تەندروستی مرۆڤ و پاراستن لە نەخۆشیگەلێک وەکو شێرپەنجە، ئاراستەیان گۆڕیوە بۆ لای گومانێکی تر، دەڵێن ڕۆژووگرتنی وشک خراپە یاخود بێ سوودە، کە تێیدا ئاویش ناخورێتەوە. بەم کارەش مەبەستیان لێدانە لە فەرمانە قورئانییەکە کە مانگی ڕەمەزانی داناوە بۆ ڕۆژووگرتن لە نوێژی بەیانیەوە تا نوێژی مەغریب و نابێت هیچ بخۆیت و بخۆیتەوە. لە وەڵامدا دوو خاڵە ئاماژە پێدەدەین کە یەکێکیان توێژینەوەیەکی زانستیە کە پشتگیری دەکات لە ڕۆژووگرتنی وشک. خاڵەکەی تریش حەقیقەتێکیە کە دەبێت لە یادمان بێت لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی بەشێکی بەرچاو لە گومانەکان. 1. ڕۆژووگرتن وەکو پارێزەرێک لەدژی شێرپەنجە توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێش لە جۆرناڵی Metabolism Open بڵاوکرایەوە ساڵی 2023، کە ئەنجام درابوو لەلایەن توێژەرانی پزیشکی زانکۆی Baylor، کە ئەوە پشان دەدات کە ڕۆژووگرتن لە سەرەتای زەردەپەڕ و شەبەقدا تا کۆتای ڕۆژ و ئێوارە بۆ ماوەی چوار هەفتە لەڕووی anti-atherosclerotic و anti-infla...

بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟

Image
  بۆچی ماددە لە ئەوپەڕی ئاڵۆزیشدا ناتوانێت هۆش و ئاگای بەرهەم بێنێت؟ هەموو ئارگومێنتەکانی دژی فیزیکیگەرایی1 کە هەیە لە ئەدەبیاتی فەلسەفەی ئەقڵ، ئامانجیان بەهەڵەخستنەوەی فیزیکگەراییە، جا لێرەدا ئاماژە بە یەکێک لەو ئارگومێنتانە ئەدەم کە ڕواڵەتییەن بەهێز ئەبینیم: 1. فیزیکگەرایی ڕاستە. 2. ئەگەر فیزیکگەرایی ڕاستبێت، ئەوا خودی خاوەن ئاگایی بوونی نابێت. 3. خودی خاوەن ئاگایی بوونی هەیە. 4. کەواتە پێشەکی یەک هەڵەیە. پێشەکی 1: فیزیکگەرایی گریمانەکەیە کە ئەمانەوێ هەڵەبوونی پشان بدەین، لێرەدا وادائەنێین ڕاستە و مرۆڤ تەنها بریتیە لە جەستەیەکی فیزیکی پێکهاتوو لە ئەتۆم. پێشەکی 2: ئەگەر فیزیکگەرایی ڕاستبێت، ئەوا هەموو شتێک پێکهاتووە لە ئەتۆم و کارلێکی ئەتۆمەکان. ئێ ڕوونە ئەتۆمەکان تاک بەتاک خاوەنی هۆش و ئاگایی نین، ئەمە شتێکە فیزیکگەراکانیش هاوڕان لەسەری.2 بەڵام ئەوان پێیان وایە ئەگەر ماددە بگاتە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزی تایبەت بۆ نمونە وەکو سیستەمی دەماری و مێشکی مرۆڤ ئەوا هۆش و ئاگایی دروستدەبێت. لەم خاڵەدا ئەکرێت ئاماژەبدەین بە ئارگومێنتە باوە دژە فیزیکگەراییەکان بەڵام لێرەدا ئەمەوێ ئاماژە بە شتێکی ت...