شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology)

شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology) ئایا مەعریفەناسی بەسروشتی دەکرێت؟ بە دەربڕینێکی تر، ئایا دەبێت زانستە سروشتیەکان مەیدانی مەعریفەناسی ئاراستەبکەن؟ وەڵامەکە لای هەندێ فەیلەسوف بەڵێیە لەوانە فەیلەسوفی کۆچکردوو ویلاد کواین بوو، کە پێی وابوو مەعریفەناسی کلاسیکی و دێرین کێشەدارە و لەبری ئەوە پێویستمان بە مەعریفەناسیەکی نوێیە کە بەندبێت لەسەر زانستە سروشتییەکان. فکرەی ئەساسی ئەم تێڕوانینە بریتیە لەوەی مەعریفەناسی نابێت پشت ببەستێت بە بنەما ئەقڵیەکان و تێفکرینی پێشبینانە (a priori) بەڵکو هەروەکو کواین دەڵێت دەبێت مەعریفەناسی ببێتە بەشێک لە زانستی سایکۆلۆجی و بایۆلۆجی. واتا لەم تێڕوانینەدا ئێمە خاڵی دەستپێک و زەمینەمان نییە بۆ دەستپێکی مەعریفە، بەڵکو هەر ڕاستەوخۆ لەگەشتی زانستیمان بەردەوام ئەبین. وە بەتایبەت لای کواین ئەوەی گرنگە بریتیە لە گونجاوی باوەڕەکانمان لەگەڵ یەکتر واتا coherentism. جا هەر بۆیە هەموو باوەڕەکانمان قابیلی پێداچوونەوەن بە بنەما ئەقڵی و لۆجیکیەکانیشەوە لەژێر سێبەری گەشەی زانستی. جا ئێستا ئەم تێڕوانینە دووچار چەند بەرهەڵستیەکی بەهێز بوو...