Posts

ئایا پەرەسەندن ئەتوانێت ببێتە زەمینەی ئەخلاق؟

Image
ئایا پەرەسەندن ئەتوانێت ببێتە زەمینەی ئەخلاق؟ یەکێک لەو ڕێگایانەی سروشتگەراکان تەبەنیان کردووە بۆ ئەخلاق بریتیە لە بیردۆزی پەرەسەندن. لەم تێڕوانینەدا، ئەخلاق بەرهەمی پرۆسەکانی پەرەسەندنە و ڕۆڵی هەبووە لە گەشەسەندنی کۆمەڵگا و لەسەرئەنجامیشدا وایکردووە مرۆڤەکان باشتر بمێننەوە بەبەراوردی ئەو گروپانەی ئەم جۆرە بنەمایانەیان گەشەپێنەداوە کە پێی دەڵێین بنەمای ئەخلاقی. واتا ئەوانەی بۆ نمونە یارمەتی یەکیان داوە و سۆزیان هەبووە بۆیەکتر باشتر ماونەتەوە وەک ئەوانەی وانەبوون. واتا بەکورتیەکەی سروشتگەراکان پێیان وایە ئەخلاق ورد ئەبێتەوە بۆ پرۆسەکانی پەرەسەندن. کێشەکانی ئەم تێڕوانینە چییە؟ 1. پەرەسەندن هەوڵ بۆ مانەوە ئەدات نەوەکو حەقیقەت. واتا هەبوونی کۆمەڵێ بنەما ناومان ناوە بنەمای ئەخلاقی تەنها لەبەرئەوەی سوودبەخشن لەڕووی مانەوە نەوەکو شتانێکی حەقیقی بن. هەر بۆیە بەشێک لە فەیلەسوفان EDAs بەکاردێنن کە کۆمەڵە ئارگومێنتێکن ئەدەن لە پێگەی ئەخلاق بەهۆی پەرەسەندنەوە. 2. پەرەسەندن وەکو هەر بیردۆزێکی زانستی، تەنها وەسف دەکات چی ڕوویداوە و ڕوودەدات نەک ئەبێت چی بکەین و چی نەکەین. واتا ئێمە ناکرێت بڵێین ئەمە...

چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟

Image
چۆن لەخودی بوون-existence ئەگەین بە بوونی خودا؟ ئایا گەردوون، مجردات (کولیات و بیرکاری و مەنتق...)، هەر شتێکی تر کە پێت وایە بوونی هەیە، هاوڕا نیت کە پێشگریمانەی بوون دەکەن؟ وەڵام بەڵێ بە ناچاری، چونکە ئەگەر وانەبێت یەعنی بوونیان نییە. زۆرباشە، ئایا خودی بوون چییە؟ پێناسە ناکرێت، وایە؟ هەوڵبدە. ئەبینین پێناسە ناکرێت چونکە بەرزترین پۆلێنە، بەڵکو ئەوە شتی ناسراو و جیابووەوە یاخود موقەید پێناسە ئەکرێت بە شتی بەرزتر لە خۆی، بۆ نمونە ئینسان بە حەیوانی ناتق (جنس + خاصة). بەڵام بوون ئەبینین شتێکی بەرزتر و بنەماییتر نییە لەسەریەوە تا پێناسە بە بوون ببەخشێت بەڵکو خودی پێناسە بەندە لەسەر ئەو. وە ئەبینین بوون یەکێکی جیانەبوەوەی ڕەهایە. کەوابوو خودی بوون = یەک و ڕەها. ڕەنگە بوترێت ئەقڵ بوون دروستئەکات واتا تەنها بیرۆکەیەک بێت نەوەک خۆی هەبێت، ئەڵێین خودی ئەقڵت پێشگریمانەی بوون ئەکات ئەگەر ئەمە ڕەتبکەیتەوە ئەوا ئەقڵت بوونی نییە و قسەکەت بەهەڵە دەکەوێتەوە. پاشان ئەقڵ تەنها شت کەشف ئەکا نەک دروستبکا، ئەگەر دروستبکات ئەوا ممکنە خودی ئەو قسەی تۆش تەنها بەرهەمی ئەقڵ بێت نەک حەقیقەت. ڕەنگە بوترێت لەوانەی...

ڕیالیزمی ئەخلاقی ناسروشتگەرایی و کێشەکانی

Image
ڕیالیزمی ئەخلاقی ناسروشتگەرایی و کێشەکانی ئەوانەی باوەڕدارن بەوەی حەقیقەت و بەهای ئەخلاقی بوونی هەیە و بەند نییە لەسەر خودا یان پرۆسە سروشتییەکان (ئەمانەیان سروشتگەران)، پێیان دەوترێت ناسروشتگەرا. جا بەپێی تێڕوانینی ناسروشتگەرایی بەڵێ ئەخلاق وجودی هەیە بەڵام بەند نییە لەسەر پرۆسەی فیزیکی وەکو پەرەسەندن وسایکۆلۆجیا و لایەنی کۆمەڵایەتی هەروەکو سروشتگەراکان بانگەشەی دەکەن، بەڵکو بەشێوەیەکی سەربەخۆ وجودیان هەیە و وردنابنەوە بۆ هیچ شتێکی تر. واتا وجودێکی مجردی سەربەخۆیان هەیە sui generis. جا فەیلەسوفانی بەرامبەر کۆمەڵێک ڕەخنەیی وجودی و معریفیان پێشکەش کردووە لەدژی ئەم تێڕوانینە: 1. وجودیان هەیە و تەواو یەعنی چی؟ بۆچی هەن؟ وە بۆچی بە زەڕوری هەن؟ ‌ویلیام لەین کرەیگ دەڵێت تێدەگەم مرۆڤێکی دادپەروەر چییە بەڵام دادپەروەری بەبێ مرۆڤەکان چ مانایەکی هەیە وەکو بوونێکی مجردی سەربەخۆ؟1 2. با وادابێنین بوونیان هەیە و تەواو، ئەوا چۆن ئەقڵی مرۆڤ لەم جیهانە فیزیکیە درک ئەکات پێیان لەکاتێکدا ئەم حەقیقەتە ئەخلاقیانە بوونێکی موجەرەدی دابڕاون؟ بەتایبەت ئەگەر چیرۆکی پەرەسەندن وەربگرین کە ئەسڵەن پرۆسەکە ڕەچاوی د...

دڵنیایی لە سەردەمی گومانگەراییدا

Image
دڵنیایی لە سەردەمی گومانگەراییدا پاش دوورخستنەوەی زانستە ئەقڵییەکان لەمەیدانی مەعریفی مرۆڤ و پێگە جیاوازەکانی خوێندن و سەرنج خستنە سەر ئەزموون بە تەنها، جیهان گەشت بە ئاستێک کە چیتر بە چاوی دڵنیایی سەیری هیچ نەکات و بەڵکو هەمیشە چاوەڕێی ئەزموون بین ئاخۆ چی دەڵێت لەبارەی بابەتێکی دیاریکراوەوە. هەر بۆیە چ مەیدانی زانستە سروشتییەکان و چ مەیدانی فەلسەفە کەوتنە ژێر کاریگەری سروشتگەرایی و ئەزموونگەرایی و گومانگەرایی. وە پرسە مێتافیزیکی و نائەزموونیەکانیش کەوتنە بەر بەزەیی ئەزموون. وە لەم جیهانەدا ستیڤن هۆوکینگ وتەنی کاری فەیلەسوفان تەواوبوو و ئەوە زاناکانن دەبێت مەشخەڵی مەعریفە هەڵبگرن. وە فەلسەفەش لەلایەن فەیلەسوفە سروشتگەراکانەوە بووە تەنها بەشێک لە بەشەکانی زانستە سروشتییەکان و دەبێت ڕێنمایی لەو وەربگرێت و ویلاد کواین وتەنی هیچ دێڕێک پارێزراو نابێت لە پێداچوونەوە. بەم شێوە مرۆڤایەتی گەشت بە ئاستێک کە چیتر نەزانێت چی ڕاستە و چی هەڵەیە، نەک تەنها ئەمە بەڵکو دژایەتی ئەوانەش دەکەن کە پێیان وایە مەعریفە زەمینەیەکی هەیە و ئەکرێت دڵنیا بین لە هەندێ شت. وە هەرچی کەسانی ئاسایشە بۆ وەرگرتنی  وە...

وەڵامی 5 بەرهەڵستی لەدژی موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە

Image
  وەڵامی 5 بەرهەڵستی لەدژی موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە یەکێک لەو ئارگومێنتانەی پشانی دەدات بۆچی ناکرێت زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە بوونی هەبێت، بریتیە لە موستەحیلبوونی تەواوکردنی زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە. کە بە ساددەی بەم شێوەیە: 1. ئێستا بوونی هەیە. 2. ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت و دەستپێکی نەبێت، ئەوا گەشتن بە ئێستا پێویستی بەوەیە تەواوی ڕۆژانی ڕابردوو کە دەستپێکیان نییە کۆتاییان پێهاتبێت. 3. بەڵام تەواوکردنی ڕۆژانێکی ڕابردووی بێکۆتا موستەحیلە - خاڵێکی دەستپێک بوونی نییە تا دەستپێبکەی بەرەو ئەمڕۆ. 4. کەواتە، ئەگەر ڕابردوو بێکۆتا بێت، ئێستا بوونی نەدەبوو. 5. مادام ئێستا بوونی هەیە، ئەوا ناکرێت ڕابردوو بێ دەستپێک بێت. ئێستاش ئاماژە بە 5 بەرهەڵستی باو ئەدەم کە بۆچی ناتوانن وەڵامی ئارگومێنتەکە بدەنەوە. 1. گراهەم ئۆپی فەیلەسوفی بێباوەڕ لەدژی ئەم ئارگومێنتە دەڵێت سوپەرتاسک پشانی ئەدات ئەکرێت زنجیرەی بێکۆتای ڕاستەقینە تەواوبکرێت. وەڵام: سوپەر تاسک بریتییە لە زنجیرە ڕووداوێکی بێکۆتای ماوە نایەکسان لەناو مودەتێکی سنوردار. بۆ نمونە کاتژمێر 11 : 59 بۆ 12 : 00 کە دەکاتە ی...

شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology)

Image
شیکارێکی ڕەخنەیی لە مەعریفەناسی بەسروشتیکراو (Naturalized epistemology) ئایا مەعریفەناسی بەسروشتی دەکرێت؟ بە دەربڕینێکی تر، ئایا دەبێت زانستە سروشتیەکان مەیدانی مەعریفەناسی ئاراستەبکەن؟ وەڵامەکە لای هەندێ فەیلەسوف بەڵێیە لەوانە فەیلەسوفی کۆچکردوو ویلاد کواین بوو، کە پێی وابوو مەعریفەناسی کلاسیکی و دێرین کێشەدارە و لەبری ئەوە پێویستمان بە مەعریفەناسیەکی نوێیە کە بەندبێت لەسەر زانستە سروشتییەکان. فکرەی ئەساسی ئەم تێڕوانینە بریتیە لەوەی مەعریفەناسی نابێت پشت ببەستێت بە بنەما ئەقڵیەکان و تێفکرینی پێشبینانە (a priori) بەڵکو هەروەکو کواین دەڵێت دەبێت مەعریفەناسی ببێتە بەشێک لە زانستی سایکۆلۆجی و بایۆلۆجی. واتا لەم تێڕوانینەدا ئێمە خاڵی دەستپێک و زەمینەمان نییە بۆ دەستپێکی مەعریفە، بەڵکو هەر ڕاستەوخۆ لەگەشتی زانستیمان بەردەوام ئەبین. وە بەتایبەت لای کواین ئەوەی گرنگە بریتیە لە گونجاوی باوەڕەکانمان لەگەڵ یەکتر واتا coherentism. جا هەر بۆیە هەموو باوەڕەکانمان قابیلی پێداچوونەوەن بە بنەما ئەقڵی و لۆجیکیەکانیشەوە لەژێر سێبەری گەشەی زانستی. جا ئێستا ئەم تێڕوانینە دووچار چەند بەرهەڵستیەکی بەهێز بوو...

چۆن الاعیان الثابتة بەکاربێنین بۆ بوونی خودا؟

Image
چۆن الاعیان الثابتة بەکاربێنین بۆ بوونی خودا؟ زۆرکات بێباوەڕانی ئەم سەردەمە چ بە باکگراوەندی فەلسەفی یان زانستە سروشتیەکان بانگەشەی ئەوە دەکات بوونی خودا ناتەبایە لەگەڵ مەعریفە، بەڵام چی ئەگەر مەعریفە ڕێتێچوو بێت تەنها لەبەر ئەوەی خودا بوونی هەیە؟ با بگەڕێینەوە بۆ لای سۆفی و فەیلەسوفی موسوڵمان ئیبن عەرەبی و سوود ببینین لە تێڕوانینە نایابەکەی بەناوی الاعیان الثابتة.  الاعيان الثابتة کە لێکچوویەکی زۆری هەیە لەگەڵ فۆڕمەکانی ئەفلاتون، دەڵێت جیهانی ماددی تەنها بەرجەستەبوونی کۆمەڵێک فۆڕم یان کرۆکی جێگیرن کە لە جیهانێکی سەربەخۆدان، ئەم جیهانەش بریتیە لە عیلمی خوای پەروەردگار، وە ئەم عەینانە یان کرۆکانە وەکو نەخشە (blueprint) ن بۆ شتەکان. جا لە گفتوگۆیەکی گریمانەییدا ئەکرێت ئیبن عەرەبی بەم شێوە بێباوەڕێک بەخودا بانگێشتی ئیمان بە خودای بکات لەڕێی الاعیان الثابتة. سەرەتا دەبێت پشانی بدات بۆچی ئەم عەینانە بوونیان هەیە و پێویستن بۆ مەعریفە. پاشان دەبێت پشانی بدات بۆچی ئەم عەینانە زەمینەیەکی خاوەن علمیان هەیە کە پێی دەڵێین خودا. بۆ ئاسانکاری تەنها سەرنج ئەخەینە سەر کولیات و قەزیە بیرکاری و لۆجی...