Posts

هاوکێشە فیزیکییەکان وەسفی گشتیگری جیهان نادەن بە دەستەوە

Image
هاوکێشە فیزیکییەکان وەسفی گشتیگری جیهان نادەن بە دەستەوە ئێمە لەم جیهانە ئاشناین لەگەڵ "ڕووداو، گۆڕان، هۆکارێتی، تێپەڕینی کات" بەڵام ئەم چەمکانە شوێنیکیان نییە لەناو هاوکێشە فیزیکییەکان، بەڵام لەبەرچی؟  لەبەر ئەوەی هاوکێشە فیزیکییەکان ناتوانن وەسفێکی گشتگیری لایەنی فیزیکی جیهان بدەن، بڕوانە ئەم نمونە x2 - 4 = 0 لە ڕووی بیرکارییەوە، ئەو x ئەکرێت هەم 2 دابنێین تێیدا، هەم 2- دابنێین تێیدا، بەڵام لە واقع چی؟ لە ڕووی میتافیزیکیەوە چی؟  لەڕووی میتافیزیکیەوە تەنها 2 ڕاستە، نەوەکو 2-. بۆ نمونە ئێمە ئەتوانین بڵێین مێزەکە دوو کەس هەڵیانگرت، بەڵام ناتوانین بڵێین ناقس دوو کەس مێزەکەیان هەڵگرت.1 جا هەر بۆیە، پاش ئەوەی بێرتراند ڕەسڵ لە هەندێ لە نوسینەکانی ئەم جۆرە بەرهەڵستیەی کردبوو،  جۆناسان شافەری فەیلەسوف لە وەڵامیدا دەڵێت: لەم بارەوە (ئەگەر بەقسەی ڕاسڵ بێت)، ڕووداو، یاسا، هۆکار، و لێکدانەوە لە هەمان بەلەمدان. ئەم چەمکانە... ئەرکیان پێدانی تێگەیشتنێکی سیستەماتیکیە لە زانست; خودی خۆیان لە هاوکێشەکان دەرناکەون. لەم ڕوانگەوە، ئارگومێنتەکەی ڕەسڵ لە هی گەمژەیەک ئەچێت بڵێت بیرکاری variabl...

بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن و ئارگومێنتە گەردوونییەکان

Image
  بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن و ئارگومێنتە گەردوونییەکان یەکێک لەو بەرهەڵستییە باوانەی دژی ئارگومێنتە گەردوونییەکان ئەنجامدراون، بریتیە لە بەرهەڵستی بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن-fallacy of composition. جا لێرەدا دوو ڕێگا هەیە بۆ وەڵامدانەوە، یەکەم ئەوەیە بە شێوەیەک ئارگومێنتەکان پێشکەشبکرێت، کە پەیوەندی نەبێت بە پێکهاتنەوە تا وەکو بەرهەڵستیەکە هیچ پەیوەستبوونێکی نەمێنێت، دووەم ئەوەیە ڕوونی بکەینەوە کە بۆچی تۆمەتبارکردنی ئارگومێنتەکان بە بەرهەڵستی پێکهاتن بێ بنەمایە.  سەرەتا با لە دوومەوە دەستپێبکەین، ئایا بەڕاست ئارگومێنتە کلاسیکیە گەردوونییە باوەکان لە ڕووی validity هەڵەن و دووچاری بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن ئەبن؟ با بزانین بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن چییە. بەهەڵەداچوونەوەی پێکهاتن جۆرێکە لەو بەهەڵەداچوونەوانەی کە پەیوەستە بە ماددەی ئارگومێنتەکان. ئەم جۆرە پێمان دەڵێن ئەم ئارگومێنتە، دەرئەنجامەکەی لە پێشەکییەکانەوە نایەت، بۆیە دووچاری بەهەڵەداچوونەوە بووە. با نمونەیەک بدەین تا ڕوونتر بێت مەبەستمان: 1. هەر یەکێک لە بەشەکانی ئەم ئامێرە، کێشی یەک کیلۆ گرامە. 2. کەواتە، ئەم ئامێرە کێشی یەک ک...

بۆچی زنجیرەی گەڕانەوەی بێکۆتا ناکرێت ڕاست بێت؟

Image
بۆچی زنجیرەی گەڕانەوەی بێکۆتا ناکرێت ڕاست بێت؟ بەدرێژایی مێژوو تا ئەمڕۆ چەندین ئارگومێنت پێشکەشکراون بۆ ئەوەی کە بۆچی زنجیرەی هۆکاریی ناکرێت بێ دەستپێک بێت، یەکێک لەو جۆرە نوێیانە بریتیە لە ئارگومێنت لە پارادۆکسی بێکۆتاوە. بۆ ئەم جۆرە ئارگومێنتە، دوو پارادۆکس بەکاردێنم تا وەکو ڕوون ببێتەوە بۆچی زنجیرەی ڕووداوەکان دەبێت هۆکاری یەکەمی هەبێت. پارادۆکس (paradox) واتا دژبەیەکی، وە لە پارادۆسەکانەوە ڕوون دەبێتەوە بیرۆکەی گەڕانەوەی بێکۆتای ڕووداوەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی دژ بەیەکی. با بەیەکەوە بڕۆینە لای پارادۆکسەکان: یەکەم: پارادۆکسی ڕۆحکێشەکان. وشەی ڕۆحکێش لەبەرامبەر وشەی (Grim Reaper) بەکاردێنم، کە کارێکتەرێکی خەیاڵییە لە چیرۆک و فلیمەکاندا هەیە و هەڵدەستێت بە ڕۆحکێشانی کەسەکان. بۆ ئەوەی پشانی بدەین کە چۆن زنجیرەیەکی هۆکاریی بێکۆتا دەبێتە هۆی دروستبوونی دژبەیەکی، ئەوا ئەم پارادۆکسە ئەو ئەرکە بەناوازەیی بەجێدێنێت. وادابنێ کەسێکمان هەیە ناوی ئازادە کە دەکوژرێت و دەبێتە قوربانی. ئازاد کاتژمێر ۱۰ی بەیانی زیندووە. جا وادابنێ ژمارەیەکی بێکۆتا ڕۆحکێشمان هەیە کە هەر یەکێکیان کاتێکی دیاریکراوی دان...

بەرهەڵستی گەڕانەوەی بێکۆتا و ئارگومێنتە گەردوونییەکان

Image
  ب ەرهەڵستی گەڕانەوەی بێکۆتا و ئارگومێنتە گەردوونییەکان یەکێک لەو بەرهەڵستیە باوانەی پێشکەشکرابێت، لەدژی ئارگومێنتە گەردوونییەکان بریتیە لە بەرهەڵستی گەڕانەوەی بێکۆتایی هۆکار و کاریگەرییەکان-Infinite regress. بە شێوەیەکی گشتی ئارگومێنتە گەردوونییەکان یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانیان ئەوەیە پشانی بدەن بۆچی زنجیرەی هۆکار و کاریگەرییەکان بێکۆتا نین بەڵکو سنوردارن، بەڵام هەندێ لە ڤێرشنەکانی ئارگومێنتە گەردوونییەکان ڕێ دەدەن بە ڕێتێچوونی گەڕانەوەی بێکۆتای زنجیرەی هۆکار و کاریگەرییەکان. جا ئێستا یەکێک لەو ڤێرشنانە بەکورتی پێشکەش دەکەم لەسەر بنەمای کارەکانی فەیلەسوف جۆشوا ڕاسمویسن، کە پێی دەڵێت ئارگومێنتی بەندبووییەتی-The dependence argument. پێش ئەوەی بچینە لای ئارگومێنتەکە، سەرەتا هەندێ جیاکاری و خاڵ پێویستە بزانین، وەک ئەوەی کە گەڕانەوەی بێکۆتا یەک جۆر نین بەڵکو ئەکرێت بیکەینە دوو جۆر: 1. گەڕانەوەی بێکۆتای زەمینەدار- grounded  infinite. لەم جۆرەدا، گەرچی زنجیرەی هۆکار و کاریگەرییەکان، بێ سنور و بێکۆتایە ئەوا هێشتا بەندبووە. بەندبووە لەسەر زەمینەیەکی لە پێش یان لە سەروو زنجیرەکە خۆی....

ئارگومێنت لە ڕەچەڵەکی ژیانەوە بۆ بوونی خودا

Image
ئارگومێنت لە ڕەچەڵەکی ژیانەوە بۆ بوونی خودا یەکێک لەو مەیدانانەی بەشێک لە ئیمانداران ئارگومێنتی بۆ ئەهێننەوە بۆ بوونی خودا بریتیە لە ڕەچەڵەکی ژیان. گەرچی ئەم جۆرە ئارگۆمێنتە، بە شێوەیەکی گشتی لە فەلسەفەی ئایندا سەرنجی ناخرێتە سەر، ئەوا هێشتا شایستەی ئەوەیە کاتی بۆ تەرخان بکرێت. جا لەم نوسینە هەندێ سەرنج دەربارەی ئەو جۆرە ئارگومێنتە ئاماژە پێدەدەم، سەرەڕای ئەوەی خۆم ئەم جۆرە ئارگومێنتە بەکارناهێنم وەک ئارگومێنتی سەرەکی بەڵام هێشتا پێم خۆشە خوێنەری پێ ئاشنابکەم. ڕەچەڵەکی ژیان یەکێکە لەو نهێنیانەی کە زانایان بەدوایدا وێڵن بیکەنەوە، لەگەڵ پێشکەوتنێکی زۆری زانیاری زانایان دەربارەی پێکهاتەکانی ژیان و پێشکەوتنی تاقیگە و کەرستە و میتۆد و تەکنیەکەکان، هێشتا ڕەچەڵەکی ژیان بەنهێنی ماوەتەوە. ڕەچەڵەکی ژیان ئەتوانین بڵێین لە سێ پرسیار پێکهاتووە: 1.ژیان کەی پەیدابووە؟ 2.ژیان لەکوێ پەیدابووە؟ 3.ژیان چۆن پەیدابووە؟ پرسیاری یەکەم بەوردی نازانین بەڵام بەلایەنی کەم دڵنیاین 3.5 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیان بوونی هەبووە لەسەر ئەم زەوییە. ئەمما پرسیاری دووەم و سێیەم ئەوەی هەمانە تەنها بریتیە لە سیناریۆ و گریمانەی...

بۆچی لافاوەکەی نوح جیهانی نەبووە؟ شیکارێکی ئاینی و زانستی

Image
  بۆچی لافاوەکەی نوح جیهانی نەبووە؟ شیکارێکی ئاینی و زانستی پاش ئەوەی گەڕام بە سەرچاوەکان چ زانستی یاخوود دەقە ئاینییەکان، گەشتم بەوەی هۆکارەکانی ناوچەیی بوونی لافاوەکەی نوح زۆر بەهێزترن لە هۆکارەکانی جیهانبوون. لەم نوسینەدا هەوڵئەدەم بەشێوەیەکی پوخت بێ ئەوەی درێژەی پێ بدەم، باسی بکەم کە بۆچی لافاوەکەی نوح جیهانی نەبووە و بەڵکو تەنها ناوچەیی بووە. یەکەمجار ئەچمە لای (بەڵگەی ئاینی): لافاوەکەی نوح باسکراوە لە کتێبی سۆمەری و بابلی و ئاشوریەکان (کە ناسراون بە نەتەوە دێرینەکانی نزیک ڕۆژهەڵات Ancient near east) و هەروەها لە کتێبی پەیدابوونی پەیمانی کۆن (Genesis)و بەشێوەیەکی لاوەکی و خێراش لە پەیمانی نوێ هەیە و لەکۆتایشدا قورئانیش ئاماژەی پێداوە. ئەو لافاوەی کە لای نەتەوە دێرینەکان باس کراوە لەگەڵ ئەوەی کتێبی پەیدابوون هەرچەندە لێکچوون هەیە لە نێوانیان، بڕی پێویست جیاوازی هەیە لەنێوانیان کە بگەینە ئەو ئەنجامەی کە سەرچاوەکەیان ئەسڵێکی هاوبەشە نەوەک لەیەکتر برابێت، بۆ زیاتر تێگەیشتن لەمە خوێنەری کتێبی  The Lost World of the Flood بە، نوسەرەکان بەباشی بەراوردی نێوانیان دەکەن، دەربارەی ئ...

کاری خودا و بوراق لە تەرازووی مۆداڵتی

Image
کاری خودا و بوراق لە تەرازووی مۆداڵتی هەندێ لە ڕەخنەگرەکانی ئیسلام (بە باکگراوەندی جۆراوجۆرەوە) بەرهەڵەستی ئەوە دەکەن کە ناکرێت باوەڕ بە بوراق (ئیسبات نەبووە باڵی هەبووبێت) بکەین، بەمەندەش ناوەستن بەڵکو دەیکەنە گاڵتەجاڕی. بەڵام ئەوە ڕەچەڵەکی ئەم بەرهەڵەستیەیە کە لەسەر هەڵە و بێ ئاگایی بنیاتنراوە نەوەک کێشەکە لە بوونی باوەڕ بە بوراقدا بێت. جا بۆ ئەوەی بزانین بۆچی باوەڕبوون بە بوراق کێشەدار نییە، پێویستە دوو خاڵمان لەیاد بێت: 1. دەبێت ئاگاداری مۆداڵتی - Modality بین(١)، وە جیاوازی بکەین لەنێوان جۆرەکانی ڕێتنەچوون - impossibility; بوونەوەرێکی وەک بوراق کە ئاماژەی پێدراوە لە فەرموودە بە هیچ شێوەیەک ناچێته ئەو قاڵبەی کە لە مۆداڵتیدا بە ڕێتێنەچوونی لۆجیکی - Logical impossibility هەژماربکرێت (واتا وەک شتێک نییە توشی دژبەیەکیمان بکات وەک چوارگۆشەیەکی بازنەیی)، بەڵکو لە باشترین دۆخدا ئەو پەڕی دەتوانین بڵێین ڕێتێنەچوونێکی زانستیە Scientific impossibility (٣) (گەرچی ئەمەش ڕوون نییە کە وابێت یان نا)، ڕێتنەچوونی زانستیش بەشێکی بچووکە و پەیوەستە بەم گەردوونە زانراوەی خۆمان، وە مادام بوراق ڕێتنەچوویە...