Posts

وەڵامی گومانی ژمارەی جومگە لە فەرموودەدا

Image
وەڵامی گومانی ژمارەی جومگە لە فەرموودەدا یەکێک لەو بابەتانەی دەکرێتە شوبهە ئەوەیە پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی ژمارەی جومگەکانی مرۆڤ 360 دانەیە بەڵام لەڕاستیدا وانییە.1 جا لەم نوسینە دەچین لای چەند سەرچاوەیەکی زانستی کە هاوڕان مرۆڤ 360 جومگەی هەیە و فەرموودەکەی پەیامبەر دروستە. یەکەم سەرچاوە بریتیە لە سەرچاوەیەکی پزیشکی بەناوی Fit and Healthy from 1 to 100 with Nutrition and Exercise لە بڵاوکەرەوەی springer، لە بەشی 83 بەناوی Sport and the Skeletal System دەڵێت:   Of these, humans have 100, and the total  number of joints is 360 (Fig. 83.1). دووەم سەرچاوە بریتیە لە سەرچاوەیەکی پزیشکی بەناوی Biomaterials for Implants and Scaffolds لە بڵاوکەرەوەی springer، لە بەشی 1 بەناوی Multiscale Modelling and Simulation of Musculoskeletal Tissues for Orthopaedics دەڵێت: Derived from the embryonic mesoderm, the human musculoskeletal system is a complex assembly of 206 bones, 360 joints and 640 muscles. سێیەم سەرچاوە بریتیە لە سەرچاوەیەکی پزیشکی بەناوی Grieve's Modern Musculoskeletal Physio...

بۆچی شتێک ناکرێت بەخودی خۆی بێتە بوون؟

Image
بۆچی شتێک ناکرێت بەخودی خۆی بێتە بوون؟ ئەمڕۆ هەندێک لە فەیلەسوفان و هەندێ لە فیزیکزانەکان باوەڕیان وایە ڕێتێچووە جیهان خۆی خۆی هێنابێتە بوون و پێویستی بە هۆکار نەبووبێت. ئەم تێڕوانینە پێی ئەوترێت خود هۆکارێتی. جا لێرەدا ئارگومێنتێکی کلاسیکی ئاماژە پێدەدەم موتەکەلمیە موسوڵمانەکان ئاماژەیان پێداوە کە بۆچی ئەم تێڕوانینە هەڵەیە. ئارگومێنتەکە بەم شێوە دائەڕێژین: 1. ئەگەر خود-هۆکارێتی ڕاستبێت، ئەوا دژبەیەکی دروست دەبێت. 2. دژبەیەکی بە شێوەیەکی پێویست هەڵەیە. 3. کەواتە خود-هۆکارێتی هەڵەیە. پێشەکی 1: کاریگەری (لێرەدا مەبەست جیهان و شتەکانی ناویەتی کە مەرجدارن) لە ڕووی بوون و نەبوونەوە یەکسانن، واتا ئەگەر هەبن کە ئێستا جیهان هەیە، شیاوە بوونی نەبوایە. جا ئەگەر ا (بۆ نمونە جیهان) بێ هۆکاری دەرەکی بێتە بوون، ئەوا مانای ئەوەیە هەم یەکسانە لەڕووی بوون و نەبوونەوە و هەمیش بوونی داوە بەسەر نەبووندا، ئێ ئێمەش واتا یەکسان بوون و نایەکسانبوونی کۆکردوەتەوە لەیەک کاتدا، ئەمەش واتا دژبەیەکییەکی ڕوون. پێشەکی 2: یاسایەکی لۆجیکیە کە بەپێویستی وایە و بە سادەیی دەڵێت دژبەیەکی کۆنابنەوە و ئیلا دەبێت لایەکیان ڕاس...

زنجیرەی بەندبوویەتی بێکۆتا و پێویستە بوون

Image
با وادابنێین زنجیرەی بەندبوویەتی بێکۆتایە، ئایا هێشتا پێویستمان بە پێویستە بوونە؟ وەڵام بەڵێ، بەپێچەوانەی ئەوانەی (وەکو دەیڤد هیوم) پێیان وایە ئەگەر هەر شتێکی بەندبوو لێکبدرێتەوە بە شتێکی تری بەندبوو و تا بێکۆتایی... ئەوا پێویستمان بە پێویستە بوون نابێت. چونکە: زنجیرەی بێکۆتای شتە بەندبووەکان، با بێکۆتاش بێت ئەوا هێشتا بەندبووە و ئاتاجی بە پێویستە بوونە، گرنگ نییە چەند بەندبوو بن ئەم بەندبووانە سروشتیان بەندبوویەتی و پێویستیەتی بەرهەم ناهێنن، پاشان ئەم زنجیرە بێکۆتایە خۆی مەرجدارە (بەندە لەسەر ئەندامە مەرجدارەکانی) و ئەکرا ئەسڵەن هەر نەبوایە یان بە شێوەیەکی تر بوایە. لایبنز ئەم نمونە بەکاردێنێت تا تێبگەین بۆچی زنجیرەی بێکۆتای بەندبووەکان هەر پێویستی بە پێویستەبوونە، وادابنێ بەشێوەیەکی بێکۆتا کتێبێکی جیۆمێتریمان-geometry هەیە و هەر یەکێک لەم کتێبانە لەوەی پێش خۆی کۆپی کراوە بەشێوەیەکی بێکۆتا. جا ئێستا ئەگەرچی بڵێین ئەم کتێبەیان بەندە لەسەر ئەوی تر، ئەوی تریش لەسەر ئەوی تر و هتد... ئەوا هێشتا پێویستمانە بپرسین چی هۆکاری ئەوەیە ئەم کتێبە ئەم ناوەڕۆکەی هەبێت وەک لە ناوەڕۆکێکی تر؟ بۆچی هەمو...

هاوچوونیەکی سروشت و بوونی خودا

Image
هاوچەشنی سروشت و بوونی خودا یەکێک لەو جۆرە ئارگومێنتە مەعریفیانەی دینناسی مەسیحی ڤان تیل بۆ بوونی خودا بەکاریدەهێنا بریتی بوو لە هاوچەشنی سروشت-Uniformity of nature. ئارگومێنتی مەعریفی بۆ بوونی خودا ئەو جۆرە ئارگومێنتانەن کە دەڵێن خودی ڕێتێچووی مەعریفە بەندە لەسەر بوونی خودا، هەر بۆیە مەعریفە هەبێت خوداش هەیە. جا ئەم ئارگومێنتەی ڤان تیلیش یەکێک لەوانە. ئارگومێنتەکە بەم شێوەیە جەیمس ئەندەرسن پوختی کردوەتەوە: 1. ئەگەر خودا بوونی نەبێت، ئەوا ناتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە، کە پێشگریمانە کراوە لەلایەن تێفکرینی ئیستقرائی. 2. ئەگەر نەتوانین هاوچەشنی سروشت لێکبدەینەوە کە پێشگریمانە کراوە لەلایەن تێفکرینی ئیستقرائی، ئەوا ئەو باوەڕانەی کە بەندن لەسەر ئەو میتۆدە ئیستقرائیە شایستەی متمانە پێکردن نین. 3. بەڵام باوەڕەکانی بەرهەمهاتوو لەو میتۆدە ئیستقرائیە شایستەی متمانەپێکردنن. 4. کەواتە خودا بوونی هەیە. ئایا ئەم ئارگومێنتە بەهێزە؟  بەهۆی ئەوەی زانیاریەکانم زۆر سنوردارە دەربارەی، ئەوا ناتوانم بڵێم بەهێزە یان نا، بەڵام ڕواڵەتین بەهێز دیارە و هەوڵدەدەم ڕوونی بکەمەوە بۆچی. پێشەکی 1: هاوچەشنی ...

ڕیالیزمی ئەخلاقی و خۆپەرستیی دەروونی

Image
ڕیالیزمی ئەخلاقی و خۆپەرستیی دەروونی ڕیالیستە ئەخلاقییەکان (بەو مانایەی کە ئەخلاق بەند نییە لەسەر خودا) پێیان وایە حەقیقەتە ئەخلاقییەکان شتانێکی بێ تەفسیر و ناوردکەرەوەن-Irreducible facts. بۆ نمونە ”کوشتی منداڵێکی بێتاوان هەڵەیە“ لای ئەمان ئەمە حەقیقەتێکە و تەواو تەفسیرێکی نییە و وردنابێتەوە بۆ هیچ شتێک. بە دەربڕینێکی تر ئەڵێن فڵانە شتی خراپ خراپە لە خودی خۆیدا، و فڵانە شتی باشیش باشە لە خودی خۆیدا. بەڵام لێرەدا ئەکرێت ئەم تێڕوانینە گورزێکی لێبدەین و بڵێین ئەوەی پێی دەڵێن حەقیقەتی ناوردبوەوەی ئەخلاقی، ورد ئەبێتەوە بۆ شتانێکی تر، ئەمەش ئەکەین لەڕێی بە هانا بردن بۆ لای بیردۆزی خۆپەرستیی دەروونی-Psychological egoism. کە بە سادەیی بریتیە لەو تێڕوانینەی کە دەڵێت وەکو مرۆڤ تۆ یەک شت هانتدەدات ئەویش زیادکردنی خۆشگوزەرانی-well being خۆتە. بۆ نمونە تەنانەت لەو حاڵەتانەی من زەرەر ئەدەم لە خۆم بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر - کە پێی دەڵێین حاڵەتی خۆبەقوربانی کردن-altruism، ئەوا قازانجێک ئەکەم و هاندەرێک هەیە کە خزمەت بە خودی خۆم ئەکات، ئەویش ئاسوودەبوونی دەروونمە. بۆ نمونە ”کوشتنی منداڵێکی بێتاوان هەڵە...

کێشەیەکی مۆدێلی هاوهۆکارێتی خودا و بوونەوەران

Image
کێشەیەکی مۆدێلی هاوهۆکارێتی خودا و بوونەوەران-concurrentism. یەکێک لەو تێڕوانینە زاڵانەی لە سکۆلاستیکی (وەکو زانستی کەلامی موسوڵمانەکانە) ڕۆژئاوا باو بوو بەتایبەت لەدیدی ئەکویناس و تا ئەمڕۆش بە ڕادەیەک هەیە، لەبارەی کرداری و هێزی هۆکاری خودا و بوونەوەران ئەوەیە، خودا هۆکاری هەموو شتێکە لە بووندا و ئەیانهێڵتەوە لە بوون، بەڵام لەگەڵ ئەمەدا بوونەوەرانیش هێزی هۆکاری خۆیان هەیە. بۆ نمونە کاتێک ئاگر لۆکە دەسوتێنێت، ئەوا خودایە دەیسوتێنێت، بەڵام لەگەڵ خوداشدا ئاگرەکە هێزی حەقیقی هۆکارییان هەیە کە بریتیە لە سوتان. بێگومان ئەم تێڕوانینە ناڵێت خودا و بوونەوەران بە نیوەی کارئەکەن چونکە ئەمە ئەبێتە نوقسانیەکی ڕوون بۆ خودا بەڵکو دەڵێت خودا هۆکاری بەس و پێویست و حەقیقییە بۆ هەر شتێک بەڵام ئەوەیە بوونەوەرانیش هێزی هۆکارییان هەیە. جا ئەم تێڕوانینە دووچاری چەندین بەرهەڵستی بووەتەوە، یەکێک لەوانە ئەوەیە نازانین چۆن تێبگەین لێی و پێدەچێت هۆی ئەم نەزانینە ناتەبایی تێڕوانینەکە بێت نەک کێشە لە تێگەیشتنی ئێمە. جا ئێتینی گێلسن کە خۆی باوەڕدارە بەم تێڕوانینە بەرهەڵستیەکی بەهێز و سەرنجڕاکێش ئاماژە پێدەدات لە دژ...

ئاستی زانین و ئاستی بوون

Image
ئاستی زانین و ئاستی بوون خودا هەمیشە لەڕووی بوونەوە یەکەم و زەمینەیە، بەڵام لەڕووی زانینەوە دواتر دێت، چونکە بەشتی تر ئەگەین بە ئەو. فەیلەسوفانی کۆن جیاکارییەکی گرنگیان کردبوو کە بە زانینی ئەم جیاکارییە هەندێ کێشەت تووش نابێت. ئەویش ئەم جیاکردنەوەیە: order of knowing vs order of being ئاستی زانین لەگەڵ ئاستی بوون. بۆ نمونە: 1. ئێمە لەڕێی گەردوونەوە ئەزانین خودا بوونی هەیە، ئەمە ئاستی زانینە. واتا گەردوون یەکەمە ئینجا خودا لەڕووی مەعریفییەوە. بەڵام ئێمە دواتر بۆمان ڕووندەبێتەوە، خودا هەیە بۆیە گەردوون هەیە، واتا گەردوون بەندە لەسەر خودا.1 واتا خودا یەکەمە پاشان شتەکانی تر، لەڕووی مێتافیزیکی و بوونەوە. 2. یان ئێمە بە بەکارهێنانی هۆکارێتی ئەگەین بە بوونی خودا. واتا لەڕووی زانینەوە هۆکارێتی پاشان خودا. بەڵام دواتر دوای شیکاری ئەقڵی، ئەزانین هۆکارێتی بەندە لەسەر خودا و تاکە هۆکاری حەقیقی خودایە (ئەمە باوەڕی خەلقی بەردەوامە بۆ بەرگری بڕوانە ئەو توێژینەوەیە2). واتا لەڕووی بوونەوە خودا پاشان هۆکارێتی. 3. یاخوود بوونی یاسا لۆجیکییەکان، کە لەڕووی زانینەوە لە پێش خوداوە دێن، بۆ نمونە کاتێک ئارگوم...