وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا

وەڵامی گومانی خەلقی گەردوون لە نێوان شەش و هەشت ڕۆژی قورئاندا یەکێک لەو بەرهەڵستییە باوانەی دووبارە دەکرێتەوە لە دژی ئیلاهی بوونی قورئان، بریتیە لەو بانگەشەیەی کە قورئان دوو ژمارەی دژبەیەکمان پێدەڵێت دەربارەی ماوەی خەلقی گەردوون، لە لایەک دەڵێت شەش ڕۆژ لەلایەک دەڵێت هەشت ڕۆژ. بەڵام ئایا وایە؟ لە وەڵامدا دەڵێین: قورئانی بە چەندین ئایەت ئەوە دووبارە دەکاتەوە لە سورەتی جیاواز جیاواز، کە گەردوونی لە شەش ڕۆژدا خەلق کردووە وەکو ئەم ئایەتانە: سورة الأعراف / 54. سورة الفرقان / 59. سورة السجدة / 4. سورة ق / 38. سورة الحديد / 4. جا ئەم ئایەتانە کە بەڕوونی دەڵێن شەش ڕۆژ، هەیانە هی مەککەیە هەیانە هی مەدینەیە، هیچ مرۆڤێک نییە ڕێزی ئەقڵی خۆی بگرێت و نوسەری قورئان تۆمەتبار بکات بەوەی کە هەڵەی کردووە و بەپێچەوانەی ئەم ئایەتانە وتبێتی لە هەشت ڕۆژدا خەلقی ئەنجام داوە، چونکە ناکرێت شتێکی زەقی وا نوسەر هەڵەی تێدابکات کە بەردەوام بخوێنرێن لە کاتی جیاجیادا و سورەتەکانیش جیاواز بن. ئەم جۆرە هەڵە، مرۆڤێکی ئاست لاواز لە بیرکردنەوە و یادگە هەڵەی تێدا ناکات، جا چ کەسێکی وەکو پەیامبەر د.خ کە خودی بەرهەڵستیکاران ب...