Posts

کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی

Image
کێشەی خراپە و وەڵامی ئەشاعیرە بۆی کێشەی خراپە یان کێشەی شەڕ لە بوون، یەکێکە لە ئارگومێنتە کلاسیکییەکان کە تا ئەمڕۆ بەکاردەهێنرێت لە دژی بوونی خودا، وە جۆرەها وەڵامی لەبەرامبەر دراوەتەوە. یەکێک لەو جۆرە وەڵامانە پێی دەوترێت Anti-theodicy، کە وەڵامی ئەشاعیرەش لەم جۆرەیە و بە سادەیی پێیان هەڵەیە بەدوای وەڵامدا بگەڕێین کە بۆچی خودا ڕێ دەدا بە بوونی خراپە و لە خوارەوە ڕوونتری دەکەمەوە. با سەرەتا ئارگومێنت لە خراپەوە بۆ نەبوونی خودا بەم شێوەیە پێشکەشی بکەین: 1. مادام خوا کەماڵی هێزی هەیە، ئەوا خودا ئەتوانێت ڕێگری بکات لە هەموو خراپەیەک لە جیهان. 2. مادام خودا کەماڵی زانستی هەیە، ئەوا ئەزانێت چۆن ڕێگری بکات هەموو خراپەیەک لە جیهان. 3. مادام خودا کەماڵی باشی هەیە، ئەوا خودا ئەیەوێت خراپە لە جیهاندا نەبێت. 4. کەواتە ئەگەر خودا هەبێت، ئەوا خراپە بوونی نابێت لە جیهان. 5. بەڵام خراپە لە جیهان بوونی هەیە. 6. کەواتە خودا بوونی نییە.① وەڵامی ئەشاعیرە: پێشەکی 3 بە هەڵە دەزانن، هەر بۆیە دەرئەنجامەکە دانامەزرێت. پێشەکی 3 پێشگریمانەی ئەوە دەکات، حەقیقەتی ئەخلاقی بە شێوەیەکی بابەتی-objectively و سەربەخۆ ل...

وەڵامی گومانی دەستنووسەکانی سەنعا و دەستکاری قورئان

Image
  وەڵامی گومانی دەستنووسەکانی سەنعا و دەستکاری قورئان یەکێک لەو گومانە بەربڵاوانەی هەیە لە دژی ئیسلام، ئەوەیە ئەو دەستنووسانەی دۆزرانەوە لە سەنعای یەمەن جیاوازیان هەیە لەگەڵ قورئانی ئێستا. جا لە سێ خاڵی جیاوازەوە ئەو بانگەشەیە بە درۆ ئەخرێتەوە و پشانی دەدەین کە قورئان پارێزراوە و دەستنووسەکانی سەنعای یەمەنیش پشتڕاستکەرەوەی ئەم حەقیقەتەن. ساڵی 1971 لە مزگەوتێکی سەنعای یەمەن، 12000 پارچە دۆزرانەوە، کە سەر بە 926 موسحەفی قورئان بوون. هەندێک لەم موسحەفانە بە نزیکەیی تەواو بوون، هەندێکیشان چەند پەڕەیەکیان کەم بوو واتا فەوتابوو چەند پەڕەیەکیان. هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی یەکەمی هیجری و تەنانەت هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ دە بۆ پانزە ساڵ پاش مەرگی پێغەمبەری خودا د.خ. جا یەکێک لەو دەستنووسانە دانەیەکە پێی دەوترێ C-1. جا کاتێک باس لە دەستنووسەکانی سەنعا ئەکرێت عادەتەن مەبەست ئەم دانەیەیە.  ئەم C-1 لەسەر شتێک نوسراوە کە پێی دەوترێت ”palimpsest“ یاخوود بەعەرەبی ”طرس“. ئەم ماددە تایبەتمەندییەکی هەیە ئەویش کاتێک شتی لەسەر ئەنوسی ئەتوانیت بیسڕیتەوە و دیسان شت بنوسیتەوە لەسەری. جا ئەم دەستنوو...

ئایا خودڕامان کەرستەیەکی باشە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی هۆشی مرۆڤ؟

Image
ئایا خودڕامان کەرستەیەکی باشە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی هۆشی مرۆڤ؟ خودڕامان-introspection بریتییە لەو بە ئاگابوونە ڕاستەوخۆیەت کە دەربارەی شتەکان هەتە، وەکو فکرەکانت، هەستەکانت، ئەزموونەکانت. بۆ نمونە تۆ قاوە دەخۆیتەوە، ئەزموونی قاوەخواردنەوەکە شتێکه ڕاستەوخۆ دەیزانیت و خۆت ئەیچێژیت، واتا بەخوداڕامان ئەزانیت قاوە ئەخۆیتەوە. یان ئەم وشانە کە ئەیانخوێنیتەوە، ئەم ئەزموونە بە خودڕامان دەیزانیت. جا پرسین ئایا ئەمە کەرستەیەکی باشە بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت دەربارەی هۆش و ئاگایی؟ وەڵامەکە بەپێچەوانەی هەندێ فەیلەسوف بەڵێیە، بۆ پشاندانی وەڵامەکەش فەیلەسوف جۆشوا ڕاسموسن سێ خاڵ ئاماژە پێدەدات: 1. ئەم خاڵە پێناسەدانە بە خودڕامان کە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە. 2. ڕاسموسن لەم خاڵەدا دەڵێت ئەبێت بزانین ئێمە دەڵێین، ئەکرێت خودڕامان تووشی هەڵەمان بکات. واتا ئێمە هاوڕاین هەندێ جار هەڵەدەکەین، بۆ نمونە بەهەڵە شتێکت بیرکەوێتەوە کە تۆزێک لەمەوپێش بیرت لێکردوەتەوە. بەڵام ئەم هەڵانە لە خودڕامان بەندن لەسەر دەرئەنجامدانی هەڵە-دەرئەنجامدانێک کە بازی دابێت بەسەر ئەو ئەزموونەی لە خودڕامانەوە دەستمان کەوتووە، نەوەک کێشەکە ...

وەڵامی گومانی باران بارین و ڕەگەزی کۆرپەلە لە قورئان

Image
وەڵامی گومانی باران بارین و ڕەگەزی کۆرپەلە لە قورئان بەشێکی ئەو ڕەخنانەی لە ئیسلام دەگیرێن - وەک ئەوەی دەوترێت نوسەری قورئان هەڵەی کردووە لە هەندێ بابەتی زانستی سروشتی و پزیشکی - لەسەر ئەو گریمانە بنیاتنراوە کە خەڵکی سەردەمی وەحی دانەیەکیان تێدا نەبووە ئەقڵی پێبشکێت و هەڵەکە دەستنیشانبکات. بێگومان ئەمەش گریمانەیەکی هەڵەیە. بۆ نمونە، ئەوترێت نوسەری قورئان بارانبارین و ڕەگەزی کۆرپەلەی پەیوەست کردووە بەوەی تەنها خودا ئەیزانێت، بەڵام ئەمڕۆ بە هۆی تەکنەلۆجیاوە ئێمە ئەزانین وەک مرۆڤ و تایبەت نییە بە خودا، بۆ نمونە وەکو ئامێری سۆنەر. جا لێرەدا ئەگەر مانای ئایەتەکان بەو شێوە بێت کە گومانکار وێنای دەکات، کە بریتیە لەوەی قورئان دەڵێت بەس خوا ئەزانێت ڕەحمی ژن چ ڕەگەزێکی تێدایە، یان باران کەی ئەبارێت، ئەوا ئەمە زۆر ئاسان بوو بۆ بێباوەڕانی سەردەمی وەحی کە بەهەڵەی بخەنەوە، ئەوەندە بەس بوو کە سکی ژنێک هەڵبدڕن و بڵێن فەرموو ئەوەتا کۆرپەلەکە نێریە یان مێ. بەڵام بێباوەڕی سەردەمی وەحی تێگەیشتوون لە ئایەتەکە کە باسی چی دەکات، هەربۆیە بەرهەڵستیان نەکردووە لەدژی. ئێستا بابێینە لای ئایا بەس خوا ئەزانێت ڕەگەز...

ڕۆحێکی ناماددی وەکو وەڵامێک بۆ بەرهەڵستی جیابوونەوە

Image
ڕۆحێکی ناماددی وەکو وەڵامێک بۆ بەرهەڵستی جیابوونەوە یەکێک لەو بەرهەڵستیانەی پێشکەشکراون لە تێڕوانینی سایکۆلۆجی بۆ مانەوەی تەنەکان بەناو کاتدا-persistence بریتیە لە بەرهەڵستی جیابوونەوە-fission problem. تێڕوانینی سایکۆلۆجیانە بۆ مانەوەی تەنەکان، یەکێک لەو تێڕوانینانەی پێشکەشکراوە کە چۆن مرۆڤ بەناو کاتدا وەکو خۆی دەمێنێنەوە، بۆ نمونە من قژم درێژە لە کاتی 1 و قژم دەبڕم لە کاتی 2، ئایا من بوومە شتێکی تر یان هەر وەکو خۆم ماومەتەوە؟ بەپێی بنەمای جیانەکراوە لێکچووەکانی لایبنز، ئەگەر دوو تەن لە هەموو شتێکیشدا وەکو یەکبن جگە لە یەک تایبەتمەندی نەبێت، ئەوا دوو تەنی جیاوازن نەک هەمان تەن. جا بەپێی ئەم بنەمایە قژبڕینی من ئەبێتە هۆی دوو تایبەتمەندی جیاواز، لەکاتی یەک تایبەتمەندی قژی درێژ ئامادەیی هەیە، لە کاتی 2 تایبەتمەندی قژی کورت، کەوابوو ناکرێت من وەکو خۆم مابمەوە. بێگومان جەستەمان بەردەوام گەردی نوێ جێگای گەردی کۆن دەگرێتەوە، کەوابوو هەر ساتە و تەنێکی نوێ بوونی هەیە، بەڵام ئایا ئەمە پێچەوانەی ڕاستی نییە؟ بۆ نمونە مەگەر من بە دە ساڵی هەر منەکەی ئێستا نیم؟ ئا لێرەوەیە، تێڕوانینی سایکۆلۆجی دێت دە...

ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح

Image
ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح بێگومان بە درێژای مێژوو تا ئەمڕۆی فەلسەفەی عەقڵ، چەندین ئارگومێنت پێشکەشکراوە و گفتوگۆ کراوە لەسەر ئەوەی مرۆڤ چییە؟ ئایا تەنها جەستەیەکی فیزیکییە و تەواو؟ یاخوود ڕۆحێکی ناماددیشی هەیە؟  جا لێرەدا بەکورتی ئارگومێنتێک باس دەکەم کە بۆچی پێمان وابێت ئێمە بریتی نییە لە تەنها جەستەیەکی فیزیکی، ئارگومێنتەکە پێی دەوترێت: ئارگومێنتی هەمانبوونی خود بەناو کاتدا بۆ بوونی ڕۆح 1. ئەگەر شتێک تەنی فیزیکی بێت، پێکهاتووە لە هەندێ بەش، ئەگەر بەشەکانی بگۆڕدرێن، ئەوا بە درێژایی کات وەک هەمان تەن، نامێننەوە. 2. جەستەی فیزیکی و مێشکم تەنی فیزیکی پێکهاتوون لە بەش. 3. کەواتە، جەستەی فیزیکی و مێشکم بە درێژایی کات نامێننەوە وەکو هەمان تەن، ئەگەر بێتو بەشەکانی بگۆڕدرێن. 4. جەستەی فیزیکی و مێشکم هەمیشە بەشەکانی دەگۆڕدرێن. 5. کەواتە، جەستەی فیزیکی و مێشکم نامێننەوە بە درێژایی کات وەکو هەمان تەن. 6. من بە درێژایی کات وەک هەمان تەن ئەمێنمەوە. 7. کەواتە من جەستەی فیزیکی و مێشکم نیم. 8. من یان ڕۆحم یان جەستەی فیزیکی و مێشک. 9. کەواتە من ڕۆحم. پێشەکی 2 و 4 جێگای گفت...

ستیڤن هاوکینگ و نەبوونی کات بۆ خالق

Image
ستیڤن هاوکینگ و نەبوونی کات بۆ خالق یەکێک لەو بەرهەڵستیانەی هاوکینگ ئەیکات لە دژی دروستکردنی گەردوون لە لایەن خالقێکەوە بریتیە لە نەبوونی کات پێش گەردوون. هاوکینگ دەڵێت: ناتوانیت بگەیت بە کاتێک کە لە پێش تەقینەوە مەزنەکەیە چونکە پێش تەقینەوە مەزنەکە کات بوونی نەبووە. لەکۆتایدا شتێکمان دۆزیەوە کە هۆکاری نییە، چونکە کاتێک نەبووە کە هۆکارەکە لە خۆبگرێت. بۆ من ئەمە واتای ئەوەیە هیچ ئەگەرییەک نییە بۆ بوونی دروستکەر، چونکە کات نەبووە تا دروستکەر لە خۆبگرێت.1 ئەم بانگەشەیەی ستیڤن ئەتوانرێت لە چەند ڕوویەکەوە وەڵام بدرێتەوە: یەکەم وەڵام ئەوەیە بۆچی پێمان وابێت خودا پێویستی بەوەیە لەناو کاتدا بێت تا وەکو ببێتە هۆکاری شتێک یان ڕووداوێک؟ بۆچی ئەم گریمانەیە قبوڵ بکەین؟ هاوکینگ پاساوێکی بەهێزمان پێنادات بەڵکو ئەوەی وەک هۆکار ئەتوانێت بیڵێت ئەوەیە ئەزموون پێمان دەڵێن هۆکار لەڕووی کاتەوە پێش کاریگەرییە، بەڵام ئەمە هۆکارێکی بەس نییە بەڵکو بریتییە لە گشتاندنێکی ڕووکەشییانە. دووەم وەڵام ئەوەیە، بەپێی ئارگومێنتی (Modus Tollens)ی ئاندریو لوک بۆ بنەمای هۆکارێتی، گرنگ نییە کات هەبووبێت پێشتر یان نا، بەڵکو ئە...